بۆزیاتر لێک نزیکبونەوەی کاری ھاوبەش لەنێوان بازرگانان و وەبەرھێنانی کوردستان ئەڵمانیا کۆنفرانسێک بۆ بازرگانانی کوردستان ڕێک دەخات.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی بازرگانان و وەبەرھێنەران دەکاتەوە لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٩/٦ کۆنفرانسێکی بازرگانی و وەبەرھێنان ھەیە لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە شاری ھانۆڤەر ھەر بازرگان و وەبەرھێنێک خوازیارە بەشدار بکات سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان کە دوامۆڵەت ٧/٤ ھەربازرگانێک خوازیارە بەشداربێت پێش ئەو وادەیە سەردانی ژوور بکات”