كارەبای سلێمانی دوامۆڵەت دەدات بە بازرگانان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دوامۆڵەت دەدات بە سەرجەم بازرگانان لەشاری سلێمانی بۆ لێکردنەوەی ڕیکلامەکانیان.
بەبڕیاری ژمارە ٣٣٨٠ کە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لەسەرە وێنەیەکی بۆ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نێردراوە تیایدا داوا دەکات” سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و بازرگانەکان ئاگادار بکرێنەوە بۆ لێکردنەوەی ئەوڕیکلامانەی نراون بە ستونی کارەبا و تاوەرەکان”
بڕیارەکە ئاماژەی بەوەشداوە” بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی تا ٩/١ دوا مۆڵەت دەدات بەسەرجەم ئەو کۆمپانیا و بازرگانانە کە ڕیکلامیان ناوە بە ستونی کارەباکانەوە تالێی بکەنەوە ئەگەرنا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەست دەگرێت بەسەر ئەو ڕیکلامانەدا”
كارەبای سلێمانی پێوەکردنی ئەو ڕیکلامانە بە ستونی کارەباکانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ دروستبونی مەترسی لەسەر تاوەری کارەباکان کەزیان بەو ستونانە دەگەیەنێت.