سلێمانی… لەمانگی ڕامەزاندا سەرپێچیەكان كەمی كردووە

بەمەبەستی چاودێری كردنی بازار و شوێنە گشتیەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە سەردان و پشكنینی كاڵاو شمەكەكان و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان رایدەگەیەنێت زۆربەی دوكان و شوێنە گشتیەكان پابەندن بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردنەوە.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا، رایگەیاند: لەچوار چێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ باڕ و شوێنە گشتییەكان، پشكنین بۆ كاڵاوشمەكەكان دەكرێت لەرووی تەندروستی و ڤێتەرنەری و نرخەوە .

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: ئامانجی سەرەكی لیژنەكان پابەندكردنی دوكان و شوێنە گشتیەكانە بە رێنماییەكانی كاركردنەوە، نەك سزادانیان ئەوەی جێی خۆش حاڵییە سەرپێچی بەرێژەیەكی زۆر كەم بۆتەوە و روو لە نەمان دەكات.

دەربارەی كاتی دەرچوونی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لە كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنە هاوبەشەكان لە ئێوارەوە تا بەرەبەیان و رۆژانی دواتر بەردەوامن لە سەردان و پشكنین.