وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی موچەوە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، موچەی ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی بڕیاربوو شەممەی داهاتوو دابەشبکرێت، پێش دەخرێت و رۆژی پێنجشەممە دابەشدەکرێت.
رۆژی دوو شەممە 19-6-2017 وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە “ئاگادارى ئه‌و وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تیانه‌ى خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه بڕیار بوو موچه‌كانیان رۆژی شه‌ممه به‌رواری 24-6-2017 وه‌ربگرن، رایده‌گه‌ینین، كه رۆژى پێنجشه‌ممه به‌رواری 22-6-2017 موچه‌كانیان دابه‌شده‌كرێت”.
ئەمانەی خورەوە ناوی ئەو وەزارەت و دامەزراوانەیە:
– وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
– وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
– وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
– وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
– وه‌زاره‌تی داد
– ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
– سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
– سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
– سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران