پاش ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 350 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵ به په‌تاته چێندرا، له ئێستادا به‌رهه‌می ئه‌و زه‌وییانه نزیكه‌ی 400 هه‌زار ته‌ن په‌تاته ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی جووتیاران چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌و به‌رهه‌مه مه‌ترسی له ناوچوونی له‌سه‌ره. عیسا جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵ به په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌م به‌رهه‌مانه به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چێندراون، به‌لاَم له ئێستادا له‌ژێر مه‌ترسی له‌ناوچووندان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جووتیاران ژماره‌یه‌ك كێشه‌یان هه‌یه و تائێستا به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌ته‌وه‌و له‌ژێر زه‌وی به جێیان هێشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دیارترین ئه‌و كێشانه بریتین له نه‌بوونی بازاڕ و كه‌می نرخ له‌م كاته‌دا و نه‌بوونی به‌ڕڕاد له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و نه‌ناردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ڕێگه‌وبانه‌كان.