به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، كه كه‌رتى وه‌به‌رهێنانى له كوردستاندا له دۆخێكى زۆر خراپدایه و تێكچوونى په‌یوه‌ندنیه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا و شه‌ڕى داعش‌یش به‌هۆى سه‌ره‌كى خراپبوونى دۆخى وه‌به‌رهێنان ده‌زانێت.
فه‌رمان غه‌ریب، به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى، له میانى به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌ى (ژێرخانى ئابوورى) رادیۆى دواڕۆژ رایگه‌یاند” كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له كوردستان له دۆخێكى خراپدایه، پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له كوردستان به‌گشتى و له‌شارى سلێمانى به‌تایبه‌تى پاشه‌كشه‌ى كردوه.
راشیگه‌یاند تێكچوونى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌سه‌ندنه‌كردنى بودجه و شه‌ڕى داعش كاریگه‌ریى گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ى وه‌به‌رهێنان، به‌وپێیه‌ى سه‌رمایه ترسنۆكه له‌هه‌رشوێنێك له نائارامى شه‌ڕى هه‌بێت دورده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى پاشه‌كشه‌ى وه‌به‌رهێنانیش له شارى سلێمانى فه‌رمان غه‌ریب رایگه‌یاند” دواى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌بڕیارێكى ده‌سته‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان گه‌ڕێنراونه‌تنەوە بۆ هه‌لێر و ئه‌وه بۆتەهۆى زیادكردنى رۆتین و خاوبوونه‌وه وسست بوونه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له سلێمانى.
سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ش كه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان نیه، هه‌فته‌ى رابردوو له لیتسێكدا بڵاوكرانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى وتى “لیستى ئه‌و پرۆژانه، كه 14 پرۆژه بوون خۆمان ناردوومانه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئێمه له ساڵى 2014 به‌دواوه و دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌و پرۆژانه سه‌ردانیان كردین و گله‌ییان
له‌خزمه‌تگوزارى یان گرانى نرخ یان زۆرى قیسته‌كان هه‌بوو، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وت ئه‌و پرۆژانه مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانیان نیه.
رونیشیكردۆته‌وه ئه‌و 14 پرۆژه‌یه، نایاسایی نین، به‌ڵكو مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانیان نیه، ده‌شێت له‌شاره‌وانى یان شوێنى دیكه مۆڵه‌تیان هه‌بێت و بۆیه داوامان له ئه‌نجومه‌ن كردوه بۆ ئه‌وه‌شى مافى هاوڵاتیانى ئه‌و پرۆژانه نه‌فه‌وتێت لایه‌نى مۆڵه‌ت پێده‌رى ئه‌و پرۆژانه ساغ بكرێته‌وه.
به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى داواى كرد پێداچوونه‌وه به یاساى وه‌به‌رهێناندا بكرێت، چونكه كه‌مكورتى زۆرى تێدایه، بۆكاراكردنه‌وه‌و باشكردنى دۆخى وه‌به‌رهێنانى كوردستان.