بەهۆی شەڕی داعش
و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، دۆخی ئابووری عێراقی لاوازتربووە و بووەتە
هۆکارێك بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری.
بەپێی ئامارەکان،
رێژەی هەژاری لە پارێزگای ئەنبار بەرزبووەتەوە بۆ %41 ئەمە لەکاتێکدایە پێش هاتنی داعش
رێژەی هەژاری لەو پارێزگایە %20 بووە.
هەروەها بەپێی رووپێوێکی
وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە 3 ساڵ بەر لە ئێستا ئەنجامدرابوو، %13ی خەڵکی بەغدا هەژارن،
ئەم رێژەیەش بەرێژەیەکی بەرز دادەنرێت چونکە بەغدا بە گەورەترین پارێزگای عێراق دادەنرێت.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی
هەژاریش، حکومەتی عێراق بە هاوکاری بانکی جیهانی ، پلانێکی ستراتیژی نیشتمانیان داناوە
کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەست پێدەکات تا ساڵی 2022 کۆتایی دێت.