توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بە قەتەر ئێروەیس دەفرۆشێت

كۆمپانیای توركیش ئێرلاین بەشێك لە گەشتەكانی بە كۆمپانیای قەتەر ئێروەیس دەفرۆشێت، ئەمەش لە كاتێكدایە، بەهۆی بایكۆت و گەمارۆی وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرێنەوە، زیانێكی دارایی زۆر بەر قەتەر ئێروەیس كەوتووە.

كۆمپانیای فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق رایگەیاندوە: لەدوای گەمارۆكانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرێن، كۆمپانیای قەتەر ئێروەیس زیانێكی زۆری بەركەوتووە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەش رێككەوتنێكی نهێنی لەگەڵ كۆمپانیای توركیش ئێرلاین ئیمزاكردوە‌و گەشتەكانی لێ دەكڕێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشكردوە، كە تائێستا كۆمپانیای توركیش ئێرلاین گەشتەكانی لە توركیا و عێراق و سودان و چەند وڵاتێكی ئەوروپی بە كۆمپانیای فڕۆكەوانی قەتەر ئێروەیس فرۆشتووە. هاوكات بەپێی رێككەوتنەكە، كۆمپانیای قەتەر ئێروەیس چەند گەشتێكی لە گەشتە ترانزێتەكانی بە كۆمپانیای فڕۆكەوانی توركیش ئێرلاین دەفرۆشێت، بەتایبەت ئەو گەشتانەی بۆ وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرێنە و ترانزێتەكەی لە توركیا یاخود وڵاتی دیكە دەبێت