(56) هه‌زار گه‌شتیار بۆ به‌سه‌ربردنی ئاهه‌نگی سه‌رى ساڵ سەردانی هەولێریان كردوە

 بارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رێَوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتووگوزاری هه‌ولێر بە كوردستان تی ڤی رایگه‌یاندوە: له‌ 25 تا 31 مانگی دوازده‌ی رابردوو (56) هه‌زار گه‌شتیار بۆ به‌سه‌ربردنی ئاهانگه‌كانی سه‌ر ساڵی نوێ هاتوونه‌ته‌ شاری هه‌ولێر 
وتیشی 75 له‌سه‌دای ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ناوه‌راست و باشووری عێراق هاتوون و ئه‌وانی تریش له‌ رێگه‌ی ده‌روازی سنوری حاجی ئۆمه‌ران و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاتوونه‌ته‌ شاری هه‌ولێر .