ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی راپۆرتێكی وردی له‌سه‌ر دۆخی پیشه‌سازی سلێمانی ئاماده‌كرد‌وه، سه‌رۆكی ژور ئاماژە بەوە دەکات کە “وردترین راپۆرته تائێستا ئاماده كرابێت”، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی “سۆپه‌ر ستیل”یش دەڵێت “حكومه‌ت پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ ناكات، به‌جۆرێك شیشی ئێرانی ته‌نگی به به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌ڵچنیوه”.
سیروان محمه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌وه باسی ئه‌وه‌یكرد وردترین راپۆرته تائێستا ئاماده‌كرابێت له‌باره‌ی دۆخی پیشه‌سازی سلێمانه‌وه، ئەو وتی “ئه‌م راپۆرته بۆیه ئه‌نجامدرا، چونكه رۆژانه ئاماری هه‌ڵه له‌باره‌ی دۆخی پیشه‌سازییه‌وه بڵاو‌ده‌كرایه‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌م راپۆرته‌مان كرد تاوه‌كو ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
راپۆرته‌كه‌ی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، کە به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی سلێمانی بەشێوەی روپێوی مەیدانیی ئامادەکراوە، له50 لاپه‌ڕه پێكهاتوه‌و ئاماری وردی له‌باره‌ی كارگه‌كانی پیشه‌سازی له‌سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری‌و كێشه ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان تێدایه”.
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو داتا‌و زانیاریمان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه خستوه‌ته‌ڕو كه به‌شێكیان سه‌رمایه‌ی ئامێره‌كانیان له75 ملیۆن دینار زیاتره، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش كارگه گه‌وره‌كانن له‌وانه (چیمه‌نتۆو ئاسن‌و ئاو)، هاوكات به‌شێك له‌پڕۆژه‌كانی تریش هه‌ن كه سه‌رمایه‌كانیان له75 ملیۆن كه‌متره له‌وێنه‌ی (ئاسنگه‌ره‌كان) كه سه‌رمایه‌كانیان كه‌مه، ئەو وتی “روپێوێكی ته‌واوی ئه‌م كارگه‌و شوێنه پیشه‌سازیانه‌مان كردوه له‌ڕوی كارمه‌ندو توانای به‌رهه‌م‌و به‌شه‌كانی تر په‌یوه‌ست به‌و شوێن‌و كارگانه‌وه، شیكاریی ته‌واویشمان كردوه بۆ ئاماری ناو راپۆرتەکان، هه‌ر بۆنمونه رۆژانه ساندویج په‌ناڵێكی زۆر دێته هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه له‌ناوخۆدا به‌شی پێویستی خۆمان هه‌یه، بۆیه ئێمه هاتوین به‌داتاو ئامار ئه‌م دۆخه‌مان شیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌ركی حكومه‌ته رێگه له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی بگرێت تاوه‌كو به‌رهه‌می ناوخۆ پارێزراوبێت”.
هاوكات سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه خراپانه ده‌كات روبه‌ڕوی دۆخی پشه‌سازی سلێمانی بوه‌ته‌وه كه 30%هه‌مو پیشه‌سازی عێراق له‌م ناوچه‌یه كۆبوه‌ته‌وە و گه‌وره‌ترین شاری پیشه‌سازی عێراقه، ئەو وتی “پیشه‌سازی كێشه‌ی كاره‌باو سوته‌مه‌نی‌و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می له‌به‌رده‌مدایه كه حكومه‌ت نایپارێزێت، راپۆرته‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌رچاوڕونیه بۆ حكومه‌ت كه پارێزگاری له‌پیشه‌سازی بكات”.
ئاراس جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی سۆپه‌ر ستیل له‌سلێمانی كه یه‌كێكه له‌كارگه دیاره‌كانی بواری بازرگانی شیش، له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كاره‌بای سه‌ر كارگه‌كانی پیشه‌سازی له20 دینار بۆ یه‌كه‌یه‌ك كردویانه به100دینار ئه‌وه‌ش عه‌قڵ نه‌بڕه، وتی “وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان‌و كاره‌با ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر كارگه‌كان كردوه، ئه‌وه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی پاڵپشتیمان بكه‌ن نرخیان له‌سه‌ر گرانكردوین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی سۆپه‌ر ستیل له‌سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كاره‌با ئێستا ئه‌وان كێشه‌ی چیمه‌نتۆو شیشی هاورده‌شیان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆنیه كاری كارگه‌كان خاوبوه‌ته‌وه، وتی “كاری کارگه‌كانی شیش‌و چیمه‌نتۆ 50% خاوبونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆ نمونه كارگه‌كه‌ی من جاران 24 كاتژمێر كاریده‌كرد ئێستا ناچاره12 كاتژمێر كاربكات”.
ئێستا ته‌نها له‌سنوری شاری سلێمانی12 كارگه‌ری شیش‌و چیمه‌نتۆ بونی هه‌یه كه له‌م دۆخه‌دا ده‌ژین، به‌وته‌ی ئاراس جه‌مال “ئێستا دۆخی چیمه‌نتۆ باشتره چونكه به‌شێوه‌ی فه‌ل نایه‌ته ناوه، به‌ڵام شیشی ئێرانی ته‌نگی به‌شیشی خۆماڵی هه‌ڵچنیوه، چونكه ئه‌وان نه‌وت‌و كاره‌باو كرێكار له‌سه‌ریان گران ده‌كه‌وێت به‌جۆرێك نرخی شیشی ئێرانی30 دۆلار هه‌رزانتره له‌نرخی خۆماڵی چونكه ئێران پاڵپشتی به‌رهه‌می خۆی ده‌یكات، به‌ڵام له‌هه‌رێم ناكرێت”.
ره‌نگه ئه‌م دۆخه زیانی گه‌وره به‌تایبه‌ت به‌پیشه‌سازی له‌سلێمانی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی باسكراوه، به‌پێی وته‌ی سه‌رۆكی ژوره‌كه‌ش وردترین راپۆرته‌و90% كاره‌كانی ته‌واو بوه‌و به‌مزوانه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌خرێته‌ڕو”.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئاوێنە