وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌یان ده‌ربڕیوه كه تایبه‌ته به‌دانانی لۆگۆ‌و ئاڕم بۆ تاكسی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، “له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا پڕۆژه‌كه ده‌خرێته قۆناغی ته‌نده‌رینه‌وه‌و جێبه‌جێده‌كرێت”.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، “ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تایبه‌تبوو به‌دانانی لۆگۆ‌و ئاڕم بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و تایبه‌ت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌شه‌فه‌یی وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه دراوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بخرێته قۆناغی ته‌نده‌رینه‌وه”.
ڕونیشكرده‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستنه‌بوو پڕۆژه‌كه بخرێته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه تایبه‌ت بووه به‌دیاریكردنی نرخ و له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆیه داوای ڕه‌زامه‌ندی داراییان كردوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌وه‌شی باسكرد، دوای ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه پێویستن ده‌گیرێته‌به‌ر، بڕیاروایه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن و دواتر پڕۆژه‌كه بخرێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌نرخه‌كانیش وتی:”له‌ئێستادا ناتوانرێت نرخه‌كان دیاریبكرێن، به‌وپێیه‌ی نرخه‌كان نهێنین و له‌ڕێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه ئاشكراده‌كرێت، بۆیه دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كه ئاشكراده‌كرێت”.