زۆرێك له‌ئابوریناس‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ورپا، چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به”رۆژێكی ره‌ش”و “بومه‌له‌رزه‌یه‌ك” ناوبرد، كه كاریگه‌ریی ئابوریی نەخوازراوی به‌دواوه ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌وروپا.
22ی حوزه‌یران، به‌روداوێكی گه‌وره‌و گرنگ داده‌نرێت له‌مێژوی به‌ریتانیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپادا، له‌م رۆژه‌دا به‌ریتانیایه‌كان راپرسییان كرد‌و بڕیاریان دا له‌ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێگه‌ی ئابوری یه‌كێتییه‌كه‌و یۆرۆ لاواز ده‌كات.
كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو كه شه‌پۆله‌كانی نه‌ك ته‌نها له‌ئه‌وروپا به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ستپێكرا. به‌ریتانیا كه به‌دووهه‌مین ئابوری هه‌ره به‌هێزیی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت له‌دوای ئه‌ڵمانیا، وازی له‌پڕۆژه‌ی یه‌ك ئه‌وروپایی هێنا. به‌مه‌ش یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه كێش‌و قورسایی‌و رۆڵێگی گه‌وره‌ی له‌ئابوری‌و سه‌ربازیی‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی‌و دیبلۆماسی جیهانیدا هه‌یه، پڕۆژه‌ی “یه‌ك ئه‌وروپا” روبه‌روی گێژاوو كێشه ده‌كاته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا روبه‌روی به‌رهه‌ڵستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا بوه‌وه، رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی له‌دوای گشتپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه “به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌م روداوه خه‌مناكه بڕوانینن به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان شكستی پڕۆژه‌ی یه‌ك ئه‌وروپایی تیا ده‌بینین. ئه‌وروپایه‌ك كه له‌چوارچێوه‌ی سنوره‌كانی خۆیدا روو له‌لاوازییه‌و ئه‌و دیمه‌نه‌ی كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی ده‌ینێرێت باس له‌ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كه روو له‌كوژانه‌وه‌و داڕوخانه”.
ئه‌م روداوه زه‌برێكی توند‌و مێژوویی به‌جه‌سته‌ی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت. 27 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا ناتوانن به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م روداوه بێ‌باك بن، به‌دترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر رێبازی پێشوی خۆیان به‌رده‌وام بن، رێگه‌یه‌ك كه هه‌رچی زیاتر كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خستوه‌ته نێوان خه‌ڵكی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌و به‌سه‌ر دو به‌ره‌دا دابه‌شی كردون: هه‌وادارو نه‌یاری پڕۆژه‌ی یه‌ك ئه‌وروپا.
یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی گشتپرسی به‌ریتانیا لێكترازانی نه‌وه‌كان بوو، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجان هه‌واداری سه‌رسه‌ختی مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌نێو یه‌كێتی ئه‌ورپادا بوون، به‌ڵام به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی كه گه‌نجان ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا دا، به‌هه‌مان ئه‌ندازه نه‌وه به‌ساڵاچوه‌كانی به‌ریتانیا خوازیاریی جیابونه‌وه‌ی وڵاته‌كەیان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بوون.
نه‌وه‌ی 15 بۆ 29 ساڵ نزیكه‌ی 20%ی دانیشتوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكده‌هێنن، زۆربه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه له‌به‌ریتانیا ده‌نگیان به‌مانه‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا دا. ملیۆنه‌ها گه‌نجی به‌ریتانی كه خۆیان بۆ كاركردن له‌بازاڕی كاری 500 ملیۆن كه‌سی ئه‌وروپا ئاماده كرد بوو، له‌مه‌ودوا به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن له27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا نیشته‌جێ ببن‌و زانست‌و ئه‌زمونی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه.
گرنگترین كاریگه‌ریی كشانه‌وه‌كه له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی به‌ریتانییه‌كان، سنورداركردنه‌وه‌ی گه‌شتكردنیانه. تا ئێستا ته‌نها به‌شوناسێك ده‌یانتوانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌فه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ودوا پێویستیان به‌ڤیزاو پاسپۆرته.
هاوكات كاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن له‌مه‌ودوا حه‌قیان به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه نابێت له كالێی باكوری فه‌ره‌نساوه ده‌یانه‌وێ به‌قاچاخ بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ریتانیا‌و رێگرییان لێناكات. چونكه به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی توكه له ساڵی 2003 ئیمزا كراوه كۆنرۆڵی سنورییان كردوه‌و رێگه‌یان نه‌داوه په‌نابه‌ر له‌فه‌ره‌نساوه بچنه به‌ریتانیا، ئه‌گینا ئێستا به‌نده‌ره‌كانی باشوری به‌ریتانیا وه‌ك به‌نده‌ره‌كانی یۆنان ده‌كه‌وتنه به‌ر هێرشی په‌نابه‌رانی نایاسایی.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی راكردن له‌یه‌كێتیه‌كه له‌نێو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپادا ده‌ترسن. ده‌ترسن ئه‌م په‌تای جیابونه‌وه‌یه ئوسكتله‌نداو ئیرله‌نداو كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیاش بگرێته‌وه. زۆربه‌ی رێكخراوه راستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاویان له‌وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا كردوه‌و خوازیاری چونه‌ده‌ری وڵاته‌كانیان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپان.
سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنی لایه‌نگرانی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، بووه هۆی كه‌وتنی د‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، كامیرۆن كه پشتیوانی له‌كه‌مپه‌ینی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرد، ئیتر نه‌یده‌توانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیریی ئه‌م وڵاته بمێنێته‌وه، ئه‌و به‌رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند “ناتوانێت كاپتنی كه‌شتییه‌ك بێت كه به‌ریتانیا به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی تر رێنمایی ده‌كات.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی