بزوتنه‌وه‌ی ناسنامه كه گرووپێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وی ئه‌وروپین و به‌م دواییانه ده‌ستیان كردبوو به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نامرۆییانهوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م رزگاركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا درووست بكه‌ن كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نغرۆبوونی كه‌شتی و یه‌خته‌كانیان ده‌بنه‌وه، تا بخنكێن و نه‌گه‌نه ئه‌وروپا.
كۆمپانیای پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی جیهانیی (PayPal) ههڵمهتهكهیانی دووچاری شكست كردووه، ئه‌و گرووپه له رێگه‌ی حیسابی ئه‌و كۆمپانیاوه پاره‌كانیان بۆ ده‌هات، به‌ڵام كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه” به‌هۆی جۆری ئه‌و چلاكییهی بزوتنه‌وه‌كه پێی هه‌ڵده‌ستێ، حیسابه‌كه‌یان سڕكراوه‌و ناتوانن ده‌ستیان به‌و پاره‌یه رابگات كه له خه‌ڵكه‌وه پێیان گه‌یشتووه”.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه توڕه‌بوونی كۆمه‌ڵێك كه‌سی راستڕه‌وی توندڕه‌وی دژه په‌نابه‌رانه، له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و نایانه‌وێت كه‌س ئه‌و په‌نابه‌رانه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگار بكات، هه‌ر بۆیه ده‌یانویست به‌و پاره‌یه كه‌شتی به‌كرێ بگرن و بچن رێگه له‌و كه‌شتی و یه‌ختانه بگرن كه به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه ده‌چن، چونكه خۆبه‌خشی زۆریش هه‌ن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و تا ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه له‌و رووه‌وه به گوێره‌ی پێویست هاوكاریی په‌نابه‌ران بكات.
دوایین ژماره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له ماوه‌ی 3 هه‌فته‌دا كۆیانكردبووه‌وه گه‌یشتبووه 63 هه‌زار یۆرۆ. به‌ڵام مارتن سیلنهر یه‌كێك له دیارترین لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه رهگهزپهرستهكهی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه” كۆمپانیای PayPal حیساب بانكییهكهیانی سڕكردووه”.
له‌و باره‌یه‌وه سابرینا ڤینته‌ر، گوته‌بێژ به ناوی كۆمپانیای PayPal به رۆژنامه‌ی “تاگزشپیگڵ” راگه‌یاندووه” ئێمه ناتوانین هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر حیساب بانكییه‌كانی هیچ كه‌س و لایه‌نێك بده‌ین، به‌ڵام له‌و كاته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان (PayPal) بۆ وه‌رگرتن و به‌خشین بێت به‌و گرووپانه‌ی پاڵپشتی ره‌گه‌زپه‌رستی و رق و كینه ده‌كه‌ن، رێگه ناده‌ین به‌كاربهێنرێت”.