لە سلێمانی 1500 یەكەی نیشتەجێ بۆ كرێ نشینان زیاتر لە ساڵێكە تەواو كراون بەڵام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری هێشتا دابەش نەكراون بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی كرێنشینان لە كوردستان نزیكەی 80 هەزار كرێنشین هەیە و زیاتر لە 30 هەزاری لە سلێمانیە.
بەرهەم قەرەداغی سكرتێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:” حكومەت هاوكاریمان ناكات و حاڵەتی كوشتن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە لەنێو كرێنشینان ڕوی لە زیاد بون كردوە”.
بەرهەم قەرەداغی دەلێت:” بەپێی ئامارەكانمان لە كوردستان نزیكەی 80 هەزار كرێنشین هەیەو نزیكەی 30 هەزاری لەسنوری سلێمانیە و ڕۆژ بەڕۆژ ئامارەكە ڕوی لە هەڵكشانە و حكومەت پلانی نیە”.
هەروەها وتیشی:” بەنمونە لە سلێمانی 1500 یەكەی نیشتەجێ بۆ كرێ نشینان زیاتر لە سالێكە تەواو كراون كە 507 یەكەیان لە سیتەكەو ئەوەی دیكەی لە زڕگوێزە، بەڵام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری هێشتا دابەش نەكراون و پێویتسی بە 30 ملیار دینارە بۆ تەواو كردنیان”.