د.عیزه‌ت سابیر: مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات ئه‌گه‌ربێت و ڕیفراندۆم له‌هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، هاوكات له‌په‌یامێكیشدا بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ربێت و له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری نه‌كرێت بۆ دوای ڕیفراندۆم، به‌دڵنیاییه‌وه كاره‌سات ده‌قه‌ومێت”.
د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوریی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: “ترسم هه‌یه كه له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم توركیا‌و ئێران و به‌غدا گه‌مارۆی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن و سنوره‌كانیان به‌ڕوماندا دابخه‌ن”.
وتیشی:”به‌گوێره‌ی لێدوانه سیاسییه‌كان، توركیا‌و ئێران و به‌غدا له‌گه‌ڵ سازدانی ڕیفراندۆمدا نین، بۆیه ده‌بێت هه‌رێم له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئابوری بۆ دروستنه‌بێت، كه بێگومان نه‌كراوه”.
د.عیزه‌ت كه هاوكات په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیشه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، “به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌شی پێویستییه‌كانی ناوخۆ-ش ناكات، ئاسایشی خۆراكمان پارێزراو نییه، بۆیه پێموانییه هه‌رێم ئاماده‌بێت بۆئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ڕیفراندۆم له‌دوای خۆی ده‌یانهێنێت”.
به‌بۆچونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مان، “سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌یه كه له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها 15 ڕۆژ هه‌نارده ڕابگیرێت، ئه‌وه هه‌رێم دینارێكی نییه نه‌خۆشخانه‌كانی پێ به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌گه‌ر سنوره‌كانیش به‌ته‌واوی به‌ڕوی كوردستاندا دابخرێن، ئه‌وه دڵنیام له‌كوردستان كاره‌سات ڕوو ده‌دات”.