به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانی داراییه‌وه هاوڵاتیان ناچارن بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ڕۆژانه‌یان كه‌لوپه‌له گرانبه‌هاكانیان بفرۆشن و كه‌لوپه‌لی ده‌ستی دوو هه‌رزانتر بكڕنه‌وه.
به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی, تادێت كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك كاریگه‌ری دروستكردووه دابینكردنی بژوێوی ژیان قورستربووه, به‌شێوه‌یه‌ك كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵه‌كانیان بفرۆشنه‌وه بۆدابین كردنی بژێوی ژیانیان.
به‌شێك له هاوڵاتیانی ناو بازاڕ بۆئه‌وه لێره‌ن كه پارچه‌یه‌ك یاخود به‌شێك له‌كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵه‌كانیان بفرۆشن, پرسیار له‌خۆیان ده‌كه‌ین و بابزانین سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان چییه, كه‌وایكردووه كه‌لوپه‌له گرانبه‌هاكانی ماڵه‌كه‌یان بفرۆشن.
ته‌نیا ئه‌وه‌نده نییه به‌ڵكو قه‌یرانی دارای وایكردووه ته‌نانه‌ت له جه‌ژن و بۆنه‌كانیشدا بازاڕه‌كان قه‌ڕه‌باڵخی و كڕیاری زۆر به‌خۆیانه‌وه نه‌بینن, ئه‌وه‌تا هاولاَتییه‌ك ده‌ڵیت به‌م ڕه‌مه‌زانه ته‌نیا بای 10 هه‌زاردینار خواردنی كڕیوه و ناتوانێت له‌وه زیاتر بكڕێت.
نزیكه‌ی چوارساڵه قه‌یرانی دارای باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كێشاوه, ده‌سه‌لاَتدارانی ئه‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌نده بێباكن له ئاست گوزه‌رانی هاولاَتیان تائێستا نه‌یانتوانیوه, كۆتای به قه‌یرانه‌كان بێنن و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ قه‌یرانی زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت چه‌ندین گرێبه‌ست ئیمزاده‌كات و قه‌رزی زه‌به‌لاح له ولاَتان وه‌رده‌گرێت ,كه هاولاَتیان نازانن چی لێدێت و چۆن خه‌رج ده‌كرێت.