لەتایەی بەکارھاتوو چیمەنتۆ دروست دەکرێت

 


لەبیرۆکەیەکی نوێی ھاورێی ژینگەدا ژمارەیەک لەتوێژەرانی زانکۆی بریتش کۆلۆمبیا ھەوڵێکیان داوە بۆ سود بینین لەتایەی بەکارھاتووی ئۆتۆمبیل لەدروستکردنی چیمەنتۆدا.

ئەم گروپە توانیان بەچەند شێوەیەک سود لەو ریشاڵە پۆلیمەرانە ببینن کەلەنێو تایەی بەکارھاتوودایە تا بتوانن چیمەنتۆیەکی بەھێزی لێ دروست بکەن.

ئەم جۆرە نوێیە دەبێتە بەھێزترین و باشترین بۆ بەکارھێنانی لەپێکھاتەی پرد و شەقامە خزمەتگوزارییەکاندا، بەوپێیەی دەرکەوتوە ئەو چیمەنتۆیەی بەم جۆرە ئامادە دەکرێت ٩٠% زیاتر توانای بەرگەگرتنی ھەیە لەبەردەم گرفتە ژینگەییەکان و ئەگەری فشارەکاندا.
ھاوکات دەبێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ یەکە ئۆکسیدی کاربۆن کەئەمەش باشتر دەبێ بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە گازییە زیانبەخشەکان بۆ ژینگە.

 
gellerytitle

 

 

 
gellerytitle