حكوومه‌تى هه‌رێم زیاتر له سێ ساڵه هیچ پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزاریى له سنوورى پارێزگاى سلێمانیدا ئه‌نجام نه‌داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕاگیراوه و ئه‌مه‌ش واى كردووه به سه‌دان پڕۆژه كه‌موكورتیى تێدا ده‌ربكه‌وێت و زیاتر له هه‌زار پڕۆژه كاره‌كانیان وه‌ستاون به هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه، له كاتێكدا پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى له پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێم به‌رده‌وامییان هه‌یه و شه‌قامى نوێ درووست ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداره‌ى شاره‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سلێمانى له پێویسیتى خۆی زیاترى بۆ كراوه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: ״له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له هه‌زار و 100 پڕۆژه په‌كیان كه‌وتووه، به هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه، له كاتێکدا بۆ پڕۆژه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك بودجه خه‌رج ده‌كرێت و پڕۆژه‌كانیان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه.
وتیشى: ״شه‌قامه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى خه‌ریكه به تەواوى تێك ده‌چن و به هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه هیچ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر شه‌قامى 120 مه‌ترى ته‌واو كراوه و خه‌ریكى درووستكردنى شه‌قامى 150 مه‌تریین، ئه‌وه‌ى ده‌یبینن غه‌درێكه حكوومه‌ت به ئاشكرا له پارێزگاى سلێمانیی ده‌كات.״
وتیشى: ״له ڕووى دابینكردنى كاره‌باوه پارێزگاى سلێمانى كه‌متر له 700 مێگاوات كاره‌باى پێ ده‌درێت، له كاتێكدا ئه‌م پارێزگایه سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى هه‌رێمه و زیاتر له دوو هه‌زار و 700 مێگاوات كاره‌با له‌م پارێزگایه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت״.
له ڕابردوودا چه‌ند جارێك به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داواى په‌یڕه‌وكردنى سیستمى لامه‌ركه‌زیه‌تییان كردبوو، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
ڕێكه‌وت زه‌كى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: ״ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رپرسانى پارێزگاى سلێمانى سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه ئه‌م پارێزگایه پشتگوێ خراوه و به‌رپرسه‌كانى بێده‌سه‌ڵات كراون له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه״.
وتیشى: ״فشارى زۆرمان له به‌رپرسانى حكوومه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ئه‌م سنووره كردووه، به‌ڵام بێئه‌نجام بووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته له هه‌وڵى چه‌سپاندنى لامه‌ركه‌زیدان بۆ پارێزگاى سلێمانى، ته‌نیا چاره‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنى لامه‌ركه‌زییه״.
هه‌وڵه‌كانى ئیداره‌ى شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان بخرێنه‌وه كار به‌رده‌وامه و بڕیاره چه‌ند شه‌قامێك نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و 30 محاویله‌ى كاره‌باش بكڕدرێت.
عومه‌ر قه‌ڵادزێیى له برى پارێزگارى سلێمانى ڕه‌تى كرده‌وه، سلێمانى له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگوێ خرابێت، وتى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له به‌شى خۆیشى كارى بۆ كراوه و بودجه‌ى بۆ دابین كراوه.
عومه‌ر قه‌ڵادزێیى رایگەیاند: ״حكوومه‌تى هه‌رێم له قه‌یرانى داراییدایه، ئه‌م قه‌یرانه ته‌نیا سلێمانیى نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى گرتووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت به پێى ڕێژه‌ى دانیشتووانى پارێزگاكان بودجه و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجام ده‌دات، له‌و ڕێژه‌یە پارێزگاى سلێمانى %43 پڕۆژه و بودجه‌ى بۆ دابین ده‌كرێت و زۆر جاریش به زیاده‌وه بۆمان كراوه.
سه‌باره‌ت به خراپیى كاره‌با و تێكچوونى ڕێگاوبانه‌كان و نۆژه‌ننه‌كردنه‌وه‌یان ناوبراو وتى: ״ئه‌وانه پێویستیان به بودجه‌یه و داوامان له حكوومه‌ت كردووە له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌ت موافه‌قه‌ى كردووه له‌سه‌ر كڕینى 30 محاویله‌ى كاره‌با״.