وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌رده‌وامه له ئاشكراكردنی داهاتی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی كه له‌درێژه‌ی هه‌نگاوه گرنگه‌كانیه‌تی به‌ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت له‌خه‌رجی و داهاته‌كاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داهاتی مانگی ئایاری ساڵی 2017ه‌ش بڵاوده‌كاته‌وه كه نزیكه‌ی پێنج ملیار دیناری عیراقیه.
له‌سه‌ر بڕیاری مه‌ولود موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت مانگانه داهاتی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته ئاشكرا ده‌كرێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش داهاتی مانگی 5 ی ساڵی 2017 ی راگه‌یاند كه داهاتی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانیه‌تی و نزیكه‌ی پێنج ملیار دیناری عیراقیه
ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و به‌واژووی مه‌ولود موراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه ماوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (1-5-2017 تاوه‌كو 31-5-2017) و كۆی ته‌واوی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته، به هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتی وه‌زاره‌ت (4،337،857،124) چوار ملیار‌و سێ سه‌دو سی حه‌وت ملیۆن و هه‌شت سه‌دو په‌نجاو حه‌وت هه‌زارو سه‌دو بیست و چوار دیناری عیراقیه.
بڕی ئه‌و داهاته‌ی به دینار دیاریكراوه و له‌خشته‌یه‌كی وردبینی بۆكراودا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و پۆسته و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ترام وای و كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانییه .