رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی پلانی داناوه بۆ ئه‌م ساڵ له‌رێگه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌لی كار بۆ 6 هه‌زار هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان بره‌خسێنێت.پارێزگاری سلێمانیش داوا ده‌كات هاوسه‌نگی له‌نێوان سه‌نته‌ری پارێزگا‌و ده‌ره‌وه‌ی رابیگرێت و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش سودمه‌ندبن له پرۆژه‌كان.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین(عومه‌ر قه‌ڵادزێی) له‌بری پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیكرد له تیمێكی رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی مارك لڤیسكی به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی رێكخراوه‌كه.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پلان و پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه بۆ ساڵی 2017و له‌و رووه‌وه به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی رێكخراوه‌كه روونی كرده‌وه له پلانیاندا له‌رێگه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌وه هه‌لی كار بۆ 6 هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان بره‌خسێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پرۆژه‌كانیان و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كان به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی دانراوه بۆ سلێمانی كه بڕه‌كه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆیه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی پێویست له كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و خوێندن و ئاووئاوه‌ڕۆ كشتوكاڵ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان دروستی كردنی هه‌لی كاره بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كان.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری هه‌لی كاره‌كانیش روونی كرده‌وه، له پرۆژه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ كرێكار وه‌رده‌گرن به رۆژانه‌ی 25-40 هه‌زار دینار، ئه‌م هه‌له‌ش بۆ 6 هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌خسێنن.
پارێزگاری سلێمانیش وێرای ده‌ستخۆشی له‌و رێكخراوه كه له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رچۆنێك بێت هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان بره‌خسێنن، داوای كرد له پرۆژه‌كاندا هاوسه‌نگی نێوان سه‌نته‌ری پارێزگا‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ر له‌به‌رچاو بگرن و به‌پێی توانا پرۆژه له‌و ناوچانه‌ش ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ بێكارانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌سته‌به‌ر ببێت.
پارێزگار سوپاسی رێكخراوه‌كه‌شی كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌هه‌رێمی كوردستان كاری مرۆیی ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدی كرده‌وه رۆڵییان به‌رز ده‌نرخێنێت و پشتیوان و هاوكاریان ده‌بێت.