ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت “لە سلێمانی 14 پرۆژەی نیشتەجێبون مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە”.
رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكێتی نوسراوێك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات لەبارەی نەبونی مۆڵەتی وەبەرهێنانی چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون لەناو شاری سلێمانی.
لەنوسراوەكەی رێكەوت زەكی-دا هاتوە “لەگەڵ ئەم یاداشتەدا لیستی 14 پڕۆژەی نیشتەجێبون دەخەینە بەردەستی بەڕێزتان كە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە”.
زەكی داوا دەكات چەند ئەندامێكی لیژنەی تایبەتمەند (لیژنەی پلان) بەنوسراوی رەسمی رابسپێرن بۆ بەدواداچونی ئەم كەیسە”.
دەشپرسێت “چۆن دەكرێت پڕۆژەی وەبەرهێنان هەبێت مۆڵەتی وەبەرهێنانی نەبێتو نەچێتە خانەی چاودێریكردنەوە؟!”.