کەنەدا ئاسانکاریی دەكات لە پێدانی ڤیزا و مافی پەنابەرێتی بە توێژێك

وەزیری داهێنانی کەنەدی رایگەیاند: حکوومەتەكەی بڕیاری داوە پرۆگرامێک دابڕێژێت، کە بەهۆیەوە ئاسانکاریی لە پێدانی ڤیزای وڵاتەکە بە توێژێکی کۆمەڵگەکان دەکات.


لە ئاهەنگی راگەیاندنی پرۆگرامێكی نوێدا، نافدیپ بینز وەزیری داهێنانی کەنەدی رایگەیاند: بۆ کرانەوەی خەڵکی جیهان بە رووی یەکتردا، کەنەدا بڕیاری داوە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا و ئیقامە لە کەنەدا بە هەڵگرانی بڕوانامەی زانکۆ و بەرەو سەرتر، ئاسان بکات.

وەزیری داهێنانی کەنەدا وتیشی: ئەو هەنگاوەی حکوومەتی کەنەدا بۆ پێدانی هەلێکە بە پەنابەران، بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی زانکۆیین، تاوەکو ئابووریی کەنەدا زیار ببوژێتەوە.