وڵاتانی سه‌عودیە، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، به‌حره‌ین، میسر، یه‌مه‌ن و لیبیا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانیان له گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند، به بیانووی ئه‌وه‌ی که ده‌وحه له کاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاتانه ده‌ست وه‌ر ده‌دات و له گرووپه تیرۆریستییه توندڕۆکانی وه‌ک ئیخوان موسلمین، داعش و قاعیده پاڵپشتی ده‌کات. له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا حکومه‌تی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند که له‌م بڕیارانه نیگه‌رانه و به بێ بنه‌مای ده‌زانێت و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش که به مه‌به‌ستی کاریگه‌ریدانان له سه‌ر ئابوری و کۆمه‌ڵگای قه‌ته‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت تووشی شکست ده‌کات.
قه‌ته‌ر له کوێیه؟
قه‌ته‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بی له باشوری ڕۆژئاوای کیشوه‌ری ئاسیا و له ڕۆژهه‌ڵاتی نیمچه دوورگه‌ی سه‌عودیە، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له به‌شی باشوری که‌نداوی عەرەبی هه‌ڵکه‌وتووه. به پێی سه‌رژمێرییه‌کانی ساڵی 2013 ڕێژه‌ی دانیشتووانی قه‌ته‌ر که‌مێک زیاتر له 2 ملیۆن که‌سه که له‌م ڕێژه‌یه‌ش یه‌ک ملیۆن و 500 که‌سی له په‌نابه‌ران پێکهاتووه. هه‌رچه‌نده که قه‌ته‌ر وڵاتێکی بچووکه و ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌که‌شی زۆر که‌مه به‌ڵام ئیمپراتۆریه‌تێکی گه‌وره‌یه که زیاتر له 335 ملیار دۆلار له وڵاتانی جیهان سه‌رمایه‌گوزاریی کردووه.
به واژۆکردنی چه‌ندین گرێبه‌ست به بڕی ده‌یان ملیار دۆلار له ڕێگای ڕێکخراوی سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ره‌وه، ئه‌م وڵاته له ئێستادا خاوه‌نی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی ئه‌ورووپی، ئۆتۆمبێل سازی ئه‌ڵمانیا، به‌شێک له کۆمپانیای ڕووس نه‌وتی ڕووسیا و چه‌ندین تاوه‌ر و فڕۆکه‌خانه‌ی گه‌وره‌یه له جیهان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وڵاتێکی بچووک و که‌م حه‌شیمه‌ته به‌ڵام بووه‌ته چوارده‌یه‌مین وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان.
سه‌رمایه‌گوزارییه گه‌وره و جیهانییه‌کانی قه‌ته‌ر:
هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر که له لایه‌ن ڕێکخراوی سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌مه‌دی له ئه‌ستۆیه که به بڕی 17 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاریی تێدا کراوه. له درێژه‌دا به به‌شێک له گرنگترین سه‌رمایه‌گوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی قه‌ته‌ر ئاماژه ده‌درێت.
ئه‌ورووپا:
ئه‌ورووپا هه‌رده‌م شوێنێکی گرنگ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ر بووه، به شێوازێک که ئه‌م وڵاته ملیاره‌ها دۆلاری له چه‌ندین سه‌رمایه‌گوزاری سه‌رکه‌وتوو به تایبه‌ت له که‌رتی وه‌به‌رهێنانی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانیا، مۆدێل و دیزاینی ئیتالیا و یانه وه‌رزشییه‌کانی تۆپی پێ له‌م کیشوه‌ره‌دا به کار هێناوه. له ساڵی 2008 که جیهان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی ئابوری بویه‌وه، قه‌ته‌ر له بانکی بارکلیز که بانک و دامه‌زراوه‌یه‌کی به‌ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تییه و له سه‌رتاسه‌ری جیهان خزمه‌تگوزارییه بانکییه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات سه‌رمایه‌گوزاریی کردووه.
شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئالی سانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی قه‌ته‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی قه‌ته‌ره که به بڕی یه‌ک ملیار و 850 ملیۆن دۆلار له بانکی دۆیچه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رمایه‌گوزاریی کردووه. هه‌روه‌ها ڕێکخراوی قه‌ته‌ر بۆ سه‌رمایه‌گوزاری زۆرترین پشکی کۆمپانیای فۆلکس واگۆن یان هه‌مان ئۆتۆمبێل سازی ئه‌ڵمانیای هه‌یه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش قه‌ته‌ر یانه‌ی پاری سن ژرمه‌نی فه‌ره‌نسه‌ی له ساڵی 2011 کڕیوه و تا ئێستا 4 جار بووه‌ته قاره‌مانی ئه‌و وڵاته.
Mayhoola کۆمپانیایه‌کی سه‌رمایه‌گوزاره و له لایه‌ن سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت، ئه‌م کۆمپانیایه ساڵی 2012 به بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ براندی ناسراوی ڤالنتینۆی ئیتالیای کڕیوه.
به‌ریتانیا:
له ساڵی 2014 سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ر له به‌ریتانیا لانیکه‌م گه‌یشته 35 ملیار دۆلار، به شێوازێک که له چه‌ندین شوێنی له‌نده‌ن، قه‌ته‌رییه‌کان له ماڵ، بازار و شوێنی ئیش و کاری خۆیان نیشته‌جێ ده‌بوون، واته هه‌موو شتێکیان هه‌بووه. ئه‌و گرووپه‌ی که قه‌ته‌ر سه‌رۆکایه‌تیی له ئه‌ستۆ بوو له ساڵی 2015 ناوچه‌یه‌کی گرنگی بازرگانیی له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی بازرگانی، بانک و تاوه‌ری کڕی. به‌ڵام سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی قه‌ته‌رییه‌کان به ته‌نیا به خانوو و تاوه‌ره‌وه سنوردار نابێت به‌ڵکوو ڕێکخراوی سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ر له سه‌دا 22ی پشکی زنجیره مارکێته‌کانی سێنس بێری هه‌یه که به دووه‌م گه‌وره مارکێته‌کانی به‌ریتانیا هه‌ژمار ده‌کرێت و هه‌روه‌ها بووه‌ته خاوه‌نی له سه‌دا 17ی بازاڕی به‌ریتانیا.
ڕووسیا:
قه‌ته‌ر خاوه‌نی له سه‌دا 7ی پشکی کۆمپانیای ڕووس نه‌وته. هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر زیاتر له سه‌دا 24ی پشکی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سێن پترزبۆرگی هه‌یه.
ئه‌مریکا:
هه‌رچه‌نده که له سه‌ره‌تادا قه‌ته‌ر به ته‌نیا له ئه‌ورووپا سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌کرد به‌ڵام له ئێستادا هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه له ئه‌مریکاش ده‌دات. ڕێکخراوی سه‌رمایه‌گوزاری قه‌ته‌ر له ساڵی 2015 نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له شاری نیۆیۆرک کردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت تا ساڵی 2020 به بڕی 35 ملیار دۆلار له بواره جیاجیاکاندا سه‌رمایه‌گوزاری بکات.
ئه‌گه‌رچی قه‌ته‌ر له ئێستادا له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌وه به سه‌رکردایه‌تی سه‌عودیە گه‌مارۆی سیاسی و ئابوری دراوه به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م وڵاته کارتێکی به‌هێزه که ده‌توانێت له‌م قۆناغه دژواره‌دا یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان بێت.