وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنماییه‌كی نوێی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری كشتوكاڵی و بیناسازی بۆ ناوخۆی هه‌رێم ده‌ركرد، به‌پێی رێنماییه‌كه‌ش له‌مه‌ودوا رێگه به هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێل و ئامێره كشتوكاڵی و بیناسازییانه نادرێت كه له‌وڵاتانی تر به‌ر لافاو یان پێشتر وه‌ك ته‌كسی به‌كارهاتوون.
به‌پێی نوسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه ئیمزای رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌وه‌كاله‌ت لەسەرە، وێنەیەکی بۆ سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نێردراوە چه‌ند رێنمایه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری و كشتوكاڵی و بیناسازی ده‌ركراوه، كه رێنماییه‌كه مۆدێل و شێوازه‌كانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو فریاكه‌وتن و ئامێره كشتوكاڵی و بیناسازییه‌كانی دیاریكردوه، هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه به‌پێی رێنماییه‌كه رێگه به‌هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه نادرێت كه له وڵاتانی تر كاری ته‌كسی یان پۆلیسی پێكراوه، یان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ر لافاو یان سوتاندن كه‌وتوون.
جێگای باسه ئه‌م رێنماییه نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دوای ئه‌و دێت كه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بڕیاریدا كاری كۆمپانیاكانی پێشوه‌خته واته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پێش هاورده‌كردن پشكنین بۆ كاڵاكان ده‌كه‌ن رابگرێت.