بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە، گۆڕانکاری لە خشتەی موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت و ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێت.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە ” بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان بڕیاردرا لە ئەمڕۆ دووشەممەوە ١٢ی حوزەیران ڕۆژانە لەماوەی ٢٤ سەعات هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن بەهاوڵاتیان ” .
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر کاتێکیش موەلیدە لە ٦ کاتژمێر کاری کرد دەتوانێت یەک کاتژمێر پشوو بە موەلیدەکەی بدات.
کارەباى سلێمانى ئەوەشی بڵاوکردەوە، کە بەرنامەی کارەبای نیشتمانیش بەشێوەیەک دەبێت کە کارکردنی موەلیدە نەگاتە ٦ کاتژمێر، ئەگەر کاریشی کرد ئاساییە پشووی پێبدات.
لە کۆتایدا بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە، داواکاریشن موەلیدەکان لەئەمڕۆ ١٢ى حوزەیرانەوە پابەندبن بەخشتە نوێیەکەوە.