بەهۆی سەرهەڵدانی ئاڵۆزیەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبیو قەتەرو داخستنی سەرجەم دەروازە دەریاییو وشكانیو ئاسمانیەكان بەڕووی دەوحەدا، هێڵی ئاسمانی ئێران بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوەو رۆژانە پێشوازی لە100 گەشتی نوێ دەكات.
فەرهاد پەروەرش بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی راپۆرتەكان رۆژانە كۆمپانیاكەیان پێشوازی لە 100 گەشتی نوێ دەكاتو بەشێوەیەكی گشتیش فڕۆكەخانەكانیان زیاتر چالاكبوون. وتیشی، زیادبوونی ژمارەی گەشتەكان هیچ كاریگەریەكی لەسەر چالاكیەكانی بواری فرۆكەوانی وڵاتەكەی دروست نەكردوە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێران، لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆبونەوەكانی 73 هەمین كۆمەڵەی باركردنو گواستنەوەی نێودەوڵەتی باتا كە لەمەكسیك بەڕێوەدەچێت بەرۆژنامەی ئێروەیزی رایگەیاند، وڵاتەكەی ژمارەیەك فڕۆكەی نوێی بەدەست گەیشتوە، لەوانە فڕۆكەكانی ئیرباس كە بۆ گەشتی ناوخۆیی نێوان شارە گەورەكان تەرخانكراوە.