تەندروستی سلیمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەمساڵ شاری سلێمانی زیاتر مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرای لێدەکریت و داواش لە هاوڵاتیان دەکات پەیوەستبن بەسەلامەتی خۆراکی تەندروستەوە.
دکتۆر میران محەمەد بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلیمانی بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” ئەمساڵ ساڵێکی باش نیە لەشاری سلێمانیدا چەند ساڵ جارێک کۆلێرا بڵاو دەبێتەوە وە ئەمساڵ ئاوارەیەکی زۆر هاتوچۆدەکەن لەنێوان موسڵ و دهۆک و هەولێر و سلێمانی بۆیە ئەگەر کۆلێرا هەبێت ئەمساڵ شانسی سلیمانی زۆرتر دەبێت”
ڕاشی گەیاند” پارساڵ سلێمانی پاکترین شار دەرچو لەسەر ئاستی عێراق وەئێمە ئەمساڵیش خۆمان ئامادا کردووە بڕیارماندەرکردووە کە دەبێت عەلوەی سلیمانی تەنها سەوزەی بازیان و گەرمیان وەربگرێت چونکە بەس هی ئەو دوو شوێنە پاکە هیچ سەوزەیەکی تر پاک نیە وە لە تەواوی نەخۆشخانەکان خۆ ئامادەکاری کراوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێک ئەگەر دروستبێت”
ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بەڕیوەبەری ئاوی سلیمانی کۆبۆتەوە و پێی ڕاگەیاندووە کە ڕیژەی کلۆر دەبێت لە ئۆپن ٧ دانەبەزێت بەهەمان شێوە گەرمیانیش ئاگادار کراوەتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلیمانی داوش لە هاوڵاتیان دەکات” لەم کاتی گەرمایەدا هەر جۆرە خواردنێک گەر دڵنیانەبون لێی بەکاری نەهێنن بەتایبەت خواردنی سەر عەرەبانەکان وە هاوڵاتیان سەوزە لە چێشتخانەکان نەخۆن وە ئاگاداری ئاوی ماڵانیانبن کاتێک ئاودێتەوە ئەگەر ئاوەکە ڕەنگی گۆڕابوو یان بۆنی هەبوو ئەوا لایەنی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە”
لەئێستادا لە شارەکانی خواروی عێراقدا لە واست و کەربەلا چەند ناوچەیەکی دیکە نەخۆشی کۆلێرا بڵاوبۆتەوە بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی سلێمانی دەکرێت بەوریایەوە مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی خۆراکدا بکەن.