ئه‌زمونی توركیا له‌تایبه‌تسازییدا به‌یه‌كێك له‌ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانی جیهان داده‌نرێت، كه تایبه‌تسازی به‌ئامانجی رێگرتن له‌گه‌وره‌بونی ده‌وڵه‌ت‌و سنوردانان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی بێ ئه‌ندازه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ئابورییدا ئه‌نجامدرا، كه ببوه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی بازاڕ‌و ئابوری.
بیركردنه‌وه له‌تایبه‌تسازی‌و گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی به‌رهه‌مهێنان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌تی له‌توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ئامانجی ده‌رباز بون له‌و دۆخه ئابورییه پاشكه‌وتوه، كه‌وته جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له‌چه‌ندین رێگه‌ی جیاوازی وه‌ك “فرۆشتن‌و به‌كرێدان‌و راده‌ستكردنی به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیا‌و كارگه‌كانه‌وه به‌گرێبه‌ست”.
توركیا هه‌ر له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه كاری بۆ ئه‌وه كردوه كه چاكسازی پێویست بكات تا له‌ڕووی ئابورییه‌وه په‌یوه‌ست بێت به‌به‌بازرگانی جیهانییه‌وه‌و له‌سه‌رده‌می ئاكه‌به‌شدا زیاتر هه‌وڵیداوه له‌و ره‌وشه ناچالاكه ئابورییه ده‌ربازی بێت كه به‌هۆی هه‌ڵاوسانی هێزی مرۆیی له‌كه‌رتی حكومی‌و نه‌بونی كارامه‌یی‌و توانای پێویستی به‌رێوه‌بردن‌و گرفتی دارایی‌و كورتهێنانی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه گیرۆده بوو. ئازادسازی ئابوری‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ده‌وڵه‌ت كرایه ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی تایبه‌تسازیی.
ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆتایهێنان به‌مۆنۆپۆلكردن‌و قۆرغكردنی بازاڕ‌و چالاكی ئابوری بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، كه زه‌مینه‌ی بۆ مۆڵه‌تدان به‌كه‌رتی تایبه‌ت ره‌خساند تا ئه‌و چالاكییانه‌ی كه پێشتر بۆی نه‌بو بیانكات، ئه‌نجامیان بدات.
تایبه‌تسازی له‌ساڵی 1984ه‌وه به‌سپاردنی كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كان‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و بانكه‌كان‌و كارگه‌كانی پترۆكیمیایی‌و پۆڵا‌و ئاسن‌و كه‌شتیسازی‌و دروستكردنی به‌نده‌ره‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد، كه كۆی ئه‌م چالاكیانه به‌ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كران. پرۆسه‌ی تایبه‌تسازی له‌توركیادا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك چووه پێش كه بازنه‌ی چالاكی‌و بڕیاردانی ده‌وڵه‌ت له‌پیشه‌سازییه ناستراتیژییه‌كاندا گه‌یشته سفر.
له‌هه‌ندێك پیشه‌سازی ستراتیژیدا، ده‌وڵه‌ت مافی هه‌بونی ئه‌ندامێكی له‌ده‌سته‌ی كارگێڕی‌و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیا‌و كارگه‌كاندا پێدرا، كه خاوه‌نی مافی راده‌ربڕین بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان گۆڕینی بڕی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی به‌كه‌رتی تایبه‌ت سپێردرابوون. كاتێكیش كه تایبه‌تسازیی پیشه‌سازییه ستراتیژییه‌كانی پترۆكیمیایی گرته‌وه، ده‌وڵه‌ت پلانی ستراتیژی تایبه‌ت به‌م پڕۆژانه‌ی نوسییه‌وه‌و مافی پێشنیار‌و چاودێریكردنی به‌ده‌وڵه‌ت درا.
ده‌وڵه‌ت له‌م پرۆسه‌یه‌دا كاری بۆ شه‌فافسازی‌و ئاماده‌كاریی خه‌ڵك بۆ په‌سه‌ندكردنی تایبه‌تسازی كرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته پشكنینی به‌رده‌وام‌و پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه بۆ به‌دواداچونی گرفته‌كان‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی بێكاری‌و به‌راوێژ له‌گه‌ڵ بانكی جیهانی‌و به‌سوودوه‌رگرتن له‌ئاسانكاری دارایی‌و پشتیوانی كردنی كه‌رتی تایبه‌ت‌و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ گه‌شه‌دان به‌توانای مرۆیی‌و زانستی‌یان.
توركیا توانی له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ڕێژیی گونجاوه‌وه، كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێزو چالاكییه‌كانی به‌رفراوان بكات، ده‌رفه‌تی بۆ كێبڕكێی زیاتر ره‌خساندو ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی بێكاری‌و هه‌ڵاوسانی كه‌مكرده‌وه‌و گه‌شه‌ی ئابوریشی زیاد كرد.
ده‌وڵه‌ت هانی كه‌رتی تایبه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده بڕی به‌رهه‌مهێنانی زیاد بكات، هانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كیدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌توركیادا وه‌به‌رهێنان بكا‌و ئاسانكاری ته‌واویشی بۆ كردن، سوود له‌ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رگیراو ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنیش گه‌شه‌ی پێدرا.
له‌سێ ده‌یه‌ی رابردودا، گه‌شه‌ی ئابوری توركیا له‌سه‌ر چوار كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیاتنراوه:
1/ به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت‌و زیادكردنی كێبڕكێ.
2/ گه‌شه‌دان به‌هه‌نارده.
3/ هاندانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی.
4/ زیادكردنی كارامه‌یی‌و سودوه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیا.
ئه‌مانه ره‌گه‌زی سه‌ركه‌وتن‌و به‌هێزبوونی توركیا بوون له‌ڕووی ئابورییه‌وه، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980دا توانی خۆبژێوییی خۆی مسۆگه‌ر بكا‌و له‌ساڵی رابردووش‌دا به‌هێزترین وڵاتی هه‌نارده‌كاری كاڵا بوه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه به‌بڕی 180 ملیار دۆلار كاڵای هه‌نارده كردوه‌و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕی هه‌نارده‌ی له‌ساڵی 2023دا بگه‌یه‌نێته 500 ملیار دۆلار.
كۆی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی له‌توركیادا، له‌ساڵی 1945ه‌وه تا ساڵی 1980 ته‌نها 288 ملیۆن دۆلار بوه به‌پێی ئاماره‌كان، به‌ڵام كه له‌كۆتایی ساڵی 1980دا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی لابران‌و له‌ساڵی 2003شدا یاسای پاراستنی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی ده‌ركرا، له‌ساڵی 2005دا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی بو به 9 ملیار‌و 667 ملیۆن دۆلار‌و له‌ساڵی 2007دا بو به 20 ملیار دۆلار.
پرۆسه‌ی تایبه‌تسازی، هه‌ڵاوسانی 30 ساڵه‌ی ئابوری توركیای كه‌مكرده‌وه‌و گه‌شه‌ی ئابوری زیادكرد، لیره‌ی توركی له‌بێ به‌هاترین دراوه‌وه كرد به‌یه‌كێك له‌دراوه به‌هێزه‌كان، كه توانی نرخی خۆی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار‌و یۆرۆدا بچه‌سپێنێت.
تایبه‌تسازی توركیا یه‌كێكه له‌مۆدیله سه‌ركه‌وتوه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌م پرۆسه‌یه زانكۆ‌و خوێندنی باڵا‌و گومرك‌و ترانزێتیشی گرته‌وه.
توركیا، كه ژماره‌ی دانیشتوانی 80 ملیۆن كه‌سه، 60%یان ته‌مه‌نیان خوار 30 ساڵه، چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی