وتەبێژی كۆمپانیای فرۆكەوانی ئێران ڕایگەیاندوە وڵاتەكەی پێنج فرۆكەی بارهەڵگری پڕی لە خۆراك و خواردەمەنی ناردووە بۆ وڵاتی قەتەر دوای ئەوەی لەلایەن وڵاتانی گەنداوەوە گەمارۆی خراوەتە سەر.
شاروخ نوش ئادی، وتەبێژی كۆمانیای فرۆكەوانی ئێران بە بەئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەرەنسای راگەیاندوە”وڵاتەكەی پێنج فرۆكەی پڕلە خۆراكو خواردەمەنی كە خۆی لە 450 تۆن دەبێنیتەوە ناردویەتی بۆ قەتەرد دوای گەمالرۆدانی لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە”
وتەبێژی كۆمانیای فرۆكەوانی ئێران ڕاشیگەیاندوە” ئەمڕۆ یەك شەممەش فرۆكەیەكی تری پڕلە خۆراك و خواردەمەنی دەنێرێت بۆ قەتەر”
لە سەرەتای ئەم مانگەوە لەلایەن وڵاتانی كەنداو بەتایبەتی سعودیەو ئیمارات و بەحرێن و یەمەن و لیبیا و میسرەوە بە بیانوی بونی پەیوەندی لەگەڵ گروپە توندرەوەكان گەمارۆی وشكانی و هەوایی و دەریایی خرایە سەر وڵاتی قەتەر.