له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، بڕیارێك دەردەچێت و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاشه‌كانی هه‌رێم بۆ كاروباری هونه‌ری، زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاشه‌كانی هه‌رێم بۆ كاروباری هونه‌ری ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و له‌به‌شێكی زۆری بنكه‌كانیشدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی كراوە، به‌ڵام بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و به‌شه ئارده‌ی كه بڕی پێنج كیلۆیه‌و به‌ئاردی سفر ناوی ده‌برێت دابه‌شناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاشه‌كانی هه‌رێم هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه بڕی پێویست گه‌نمیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقیش هه‌مان ئه‌و به‌شه ئارده دابه‌شناكرێت.
نه‌سرین محه‌مه‌د، وتیشی: له‌ساڵانی ڕابردودا بۆ ماوه‌ی 11 مانگ به‌شه ئارد دراوه‌ته هاوڵاتیان، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو به‌شه ئاردی 10 مانگ له‌ساڵێكدا دابه‌شكراوه.
ناوبراو جەختی لەوە كردەوە، بۆ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌و بڕه ئارده‌ی دابه‌شده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 10 مانگه‌و به‌به‌رارود به‌ساڵانی ڕابردوش یه‌ك مانگ كه‌مده‌كات، به‌و پێیه‌ی بڕی پێویست گه‌نم له‌به‌رده‌ستدانییه.