ئه‌مڕۆ له 11-6-2017 له بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عیراق و كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئامانج له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ باسكردنی ئه‌و نا دادپه‌روه‌رییه بوو كه له دابه‌شكردنی گه‌نمدا له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر كراوه‌و به‌شه‌كه‌یان خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای دهۆك.
به‌مه‌به‌ستی رێكردنه‌وه‌و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی گه‌نم به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له نێوان په‌رله‌مانتارانی عیراق و لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند لایه‌نێكی تر به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش مه‌حمود ره‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی باس كردن له‌و ناحقییانه‌ی كه له دابه‌شكردنی گه‌نم له نێوان شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كراوه كۆبوینه‌ته‌وه، دوای باسكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دابه‌شكردنه‌كه، په‌یوه‌ندیمان كرد به عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و داوامان لێ‌كرد به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه هه‌ڵبگرێت و رێژه‌كان به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا، چونكه پێمان وایه چۆن حكومه‌تی ناوه‌ند له بری كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نمی وه‌رگیراوه غه‌دری له‌پارێزگانی هه‌رێم كردوه، به هه‌مان شێوه له هه‌رێمیش غه‌در له پارێزگانی سلێمانی و هه‌ولێر كراوه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین دووباره رێژه‌كان به‌پێی پلانی 6156 ی ساڵی 2016 وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێنه‌وه.
له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌حمود ره‌زا روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ری دابه‌شكردنه‌كه دا‌و وتی: به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ وه‌رزاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵی ناردوه، بڕی گه‌نمی هه‌رێم بریتییه له 442 هه‌زار تۆن، بۆ نمونه بۆ پاریزگای دهۆك له 208 هه‌زار تۆن كه ناردویه‌تی له‌و 442 تۆنه‌ی هه‌رێم نزیكه‌ی 82 هه‌زاری به‌رده‌كه‌وێت كه‌چی 175 هه‌زار تۆنی بۆ داناوه، سلێمانی نزیكه‌ی 224 تۆنی بۆ دانراوه، كه‌چی نزیكه‌ی 115 تۆنی بۆ داناوه، هه‌ولێریش كه 151 هه‌زار تۆنی بۆ دانراوه كه‌چی 136 هه‌زار تۆنی بۆ دارناوه، واته غه‌درێكی زۆر له هه‌ولێر و سلێمانی كراوه و خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای دهۆك، به‌مه‌رجێك له دهۆك ئه‌و زه‌ویه زۆره كشتوكاڵیه نیه، له‌سلێمانی زه‌وی كشتوكاڵیی زیاتر له دوو هێنده‌ی زه‌وی كشتوكاڵی دهۆكه، كه‌واته ده‌بێت سلێمانی زیاتری به‌ركه‌وێت هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه.
وتیشی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ پشت به بڕی مه‌زه‌نده كراوی ساڵه‌كانی 2009 و 2010و2011 و 2013 به‌ستوه له‌و ساڵانه‌دا ژماره‌یه‌كیان ده‌رهێناوه و به‌و میكانیزمه گه‌نم وه‌رده‌گرن.