بڕێكی زۆر جگه‌ری خراپبوو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا 11/06/2017 191 Views له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ده‌گیرێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به‌رێگه‌ی نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات، له‌مانگی ره‌مه‌زاندا و له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه. له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاسایشی ناڵپارێز ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوودا كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێگه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات و له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ساخی بكاته‌وه، نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ده‌ڵێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاسایشی ناڵپارێز ده‌ستی به‌سه‌ر 98 كارتۆن جگه‌ری ئێرانی به‌ستودا گرتووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی به‌ڕێگه‌ی قاچاغ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی بكات. ده‌روێش فه‌ره‌ج وتیشی: به‌هۆی تێكچوونی پێكهاته‌كه‌یه‌وه جگه‌ر ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگرێت كه زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه هاورده‌كردنی جگه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ر كه‌سێك كاره بكات رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه . zer01 11/06/2017