نرخی دۆلار بەرانبەر دراوی جونەی ئیستەرلینی بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیاوە.
بەپێی بۆرسە جیهانییەكان نرخی دۆلار لەرۆژی هەینی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەرانبەر هەموو دراوە جیهانییەكان تۆماركردووە، بەتایبەتی جونەی ئیستەرلینی.
هەر بەپێی بۆرسەكان رێژەی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرانبەر شەش دراوی بەهێزی جیهانی بووە، ئەوەش بەرێژەی 0.37%.
هەروەها دۆلار بەرێژەی 0.14% بە 1.1196 دۆلار لەبەرانبەر یۆرۆی ئەوروپی بەرزبووەتەوە، كە ئەوە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوە بەرانبەر ئەو دراوە ئەوروپییە.
جونەی ئیستەرلینیش بەرێژەی 2.5% بە 1.2635 دۆلار بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوەو ئەگەری دابەزینی تریشی لێدەكرێت.
بەروبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دراوە جیهانییەكان بەتایبەت دراوی جونەی ئیستەرلینی دوای ئەوە هات رۆژی هەینی ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیا دەركەوت، كە بەپێی ئەنجامەكە هیچ پارتێك بەتەنیا ناتوانێت حكومەتی زۆرینە پێكبهێنێت، كە ئەمە كاریگەری زۆری لەسەر بۆرسە جیهانییەكان دانا.