دوای ڕاگرتنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، له‌ئێستادا حكومه‌ت بڕه‌پاره‌یه‌كی به‌ناوی پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكان ته‌رخانكردوه، وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌ئێستادا ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه كردوه”.
له‌مانگی ئاداری 2014وه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌و چه‌كێكی بۆ پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌جیاجیاكان دابین نه‌كردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌ڕێژه‌ی له %7 پاره‌یان پێده‌درێت.
میران كامیل وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران بهSNNی ڕاگه‌یاند، “دوای خه‌رجنه‌كردنی پاره‌و چه‌ك له‌ماوی سێ ساڵی ڕابردودا بۆ پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكان، له‌ئێستا حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخانكردوه‌و كه به‌ڕێژه‌ی له %7 واته پێنج ملیۆن دۆلاره”.
وتیشی:”ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی پاره‌ی پترۆدۆلار كردوه كه به‌پاره‌ی شیرینی نه‌وت ناسراوه، پاره‌كه‌ش بۆ ئه‌و پڕۆژانه خه‌رجده‌كرێت كه ده‌كه‌ونه سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانه‌وه، مانگانه‌ش پێیانده‌درێت”.