رێكخراوی فاو ئاشكرای دەكات، لە مانگی ئایاردا نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان بەرزبۆتەوەو پێشبینی ئەوەش دەكرێت ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بۆ 2 ملیارو 594 ملیۆن تۆن كەم ببێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی خۆراكو كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان ناسراو بە فاو، لەمانگی شوباتو ئادارو نیساندا نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام ڕووی لە داكشان بووە، بەڵام لەمانگی ئایاردا بەهۆی زیادبوونی تێچوونی بەرهەمهێنانی بەشێكی زۆر لە ماددەكانی خۆراك، نرخی خۆراك بەڕێژەی لەسەدا 2 پۆینت 2 بەرزبۆتەوە.
لەبارەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەشەوە رێكخراوی فاو پێشبینی كردووە، كە لەساڵی 2017دا ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بۆ 2 ملیارو 594 تۆن دابەزێت، ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر پێشبینی كرابوو لەماوەی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی دانەوێڵە زیاد بكات.