به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی كاڵا و كه‌ل و په‌له‌كان و دیاری كردنی نرخی گواستنه‌وه، له‌لایه‌ن كامیۆنه بارهه‌ڵگره‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، له‌مه‌ودوا له ڕێگه‌ی لیژنه‌یێكه‌وه نرخ بۆگواستنه‌وه‌ی كاڵا و كه‌ل و په‌له‌كان له و ده‌روازه‌یه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان دیاری ده‌كرێت.
به‌رپرسی كۆهمهڵگهی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران، مه‌سعود ئه‌حمه‌د، به‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاند: به مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له‌كان، له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان، لیژنهیێك پێكهێنراوه بۆ دیاری كردنی نرخی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه‌ل و په‌ل ده‌گوازنه‌وه به پێی قه‌باره‌ی بارهه‌ڵگره‌كه نرخی كه‌ل و په‌ل دیاری ده‌كرێت. هه‌ر شۆفێرێكیش سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت.