کاریگەری هێرشەکانی تاران لەسەر بازاڕی بۆرسەی ئەو وڵاتە


بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە نرخی زۆرینەی پشەکە ئێرانییەکان لە بازارەکانی جیهان دابەزی.

بەیانی رۆژی  چوارشەممە تارانی پایتەختی ئێران بەیانییەکی تەواو جیاوازی بەڕێکرد و لە ئەنجامی دوو هێرش بۆ سەر مەزاری ئیمام خومەینی و پەرلەمانی ئەو وڵاتەکە  کەژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەی کرایە سەر وڵاتەکەی کاریگەری لەسەر بازارە ئابورییەکانی ئێران لەگەڵ بازارەکانی دەرەوەدا دروستکرد.

نرخی پشەکەکانی ئێران بە بەهای ٥٥٣ خاڵ کەمیکرد لە کۆی گشتی پشکەکانیان کە ٧٩٧٥٧ پشکە، و  لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا کاریگەری لەسەر دروست بو.

هەروەها بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دراوە جیهانییەکاندا کەمیکردوە نرخی دۆلاریش  ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٣٢٤ هەزار و ٤٤٠ تمەنی ئێرانی بەرز بوەوە.

پشکەکانی ئێرانیش لە کۆمپانیاکانی خلیجی فارسدا لە بواری پرۆکیماییەکاندا  بە ٥٣  خاڵ کەمیکرد و هەروەها پشکە پیشەسازییەکانیشی ٣١ خاڵی لە نرخەکانیان کەمیکرد.

دابەزینی نرخی پشکەکان و کەمبونەوەی نرخەکانیان لە بازاری بۆردسەی جیهاندیدا دوای ئەوە دێت بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٦/٢٠١٧ دو هێرشی تیرۆریستی تارانی پایەتەختی ئێرانیان خوێناوی کرد و لە ئەنجامی هێرشەکانیشدا ١٢ کەس کوژران و ٤٢ کەسی دیکەش بریندار بون و پاش کەمتر لە کاتژمێریکیش رێکخرای داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.