تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ‌و بیانی، نرخی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕۆژی 1ی حوزه‌یرانی 2017، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تابلۆیان نییه یان ژماره كاتین، یان تابلۆی بیانیان هه‌یه ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی و تابلۆیان پێده‌درێت.
لیوا ڕزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، ڕاگه‌یاند: تا ئێستا ڕێنمایی ورد له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رنه‌چووه.
ڕه‌تیشیكرده‌وه ئه‌و بڕیارانه خرابێتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و وتیشی: “تا له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاونه‌كرێته‌وه، ئه‌و بڕیارانه قابیلی جێبه‌جێكردن نین، دوای ئه‌وه‌ش ڕێنمایی بۆ ده‌رده‌چێت.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل 2000، لیوا ڕزگار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كان چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه.
وتیشی:” هه‌ندێك ڕێنمایی ده‌ركراوه، به‌ڵام جۆر‌و میكانیزمی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌بێت ڕوون بكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت تا ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیارینه‌كراوه كه بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك چه‌نده”.
له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبێلی بیانی و ئه‌وانه‌ی تابلۆیان نییه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ئاشكرایكرد: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌یكڕێت نرخه‌كه‌ی به‌رز نابێته‌وه، به‌ڵام دیاره كه خواست له‌سه‌ری زیاد ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه.