ئێران سێ‌ بەندەری بۆ قەتەر تەرخان كرد

 
دوای سەپاندنی گەمارۆ بەسەریدا ئێستا قەتەر ڕێڕەوی بازرگانی خۆی لەگەڵ ئێران كردۆتەوەو حكومەتی ئەو وڵاتەش سێ‌ بەندەری بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان كردووە.

(موحەمەد بن عەبدولرەحمان) وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، ئێران سێ‌ بەندەری وڵاتەكەی بۆ پرۆسەی بازرگانی لەگەڵ دەوحە كردۆتەوەو هەموو پێداویستییەكانی بۆ دابین دەكات.

لەلایەن خۆشیەوە كەناڵی پرێس تی ڤی ئێرانی رایگەیاندووە، دوێنێ‌ فڕۆكەیەكی گەورە كەل و پەلی خۆراكی گەیاندۆتە قەتەر.

جێگەی باسكردنە قەتەر دوای سەپاندنی گەمارۆ بەسەریدا لەلایەن وڵاتانی كەنداو دەستی بە دانووستان كرد لەگەڵ هەریەكە لە ئێران و توركیا تاكو پێداویستییەكانی بۆ دابین بكەن.