كۆیه‌ تا ئێستا كارگه‌ی ڕیسایكلینی نییه‌

كارگه‌ی ڕیسایكلین كه‌به‌كاردێت به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ زبڵ و خاشاك و دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌و سودلێوه‌رگرتنی له‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیایی پاپاگروپدا هاتووه‌ ده‌بێت له‌سنووری قه‌زای كۆیه‌ كارگه‌ی ڕیسایكلین هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وكارگه‌یه‌ دانه‌مه‌زراوه‌و زبڵ و پاشماوه‌ خۆراكیه‌كان له‌ژێر خاك ده‌نرێت و ده‌سوتێنرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دووباره‌ سودی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌ له‌و باریه‌وه‌ هیمداد مه‌جید سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆیه‌  ڕایگه‌یاند: به‌نسبه‌ت كارگه‌ی ڕیسایكلینه‌وه‌ ده‌بوا ئه‌وكارگه‌یه‌ دابنراو زه‌وی پێویستیشمان بۆ ته‌رخانردووه‌و خاوه‌ن زه‌ویه‌كه‌شمان قه‌ره‌بوكردۆته‌وه‌ كه‌ئێستا نوسراومان له‌وه‌زاره‌تی دارایه‌ به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی خاوه‌ن زه‌ویه‌كه‌.

هیمداد مه‌جید ده‌شڵێت: له‌ڕێگای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌دواداچونمان كردوه‌و ئه‌وئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌بوه‌ به‌رامبه‌ر به‌گرێبه‌سته‌كه‌و كۆمپانیا جێبه‌جێمان كردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ماوه‌ كۆمپانیا بێت ده‌سبه‌كاربێت.

سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆیه‌ وتیشی: تا ئێستا ئیجرائاته‌كانمان به‌رداوامه‌و ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا كه‌پاشماوه‌و زبڵ و خاشاكی لێ فڕێده‌درێت نزیكی شاره‌و هه‌ر له‌شوێنی پێشانه‌، به‌ڵام سیاجمان به‌كۆمپانیاكردوه‌و ڕۆژانه‌ش به‌دواداچون ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی دروست زبڵه‌كان بشاردرێنه‌وه‌و بۆ نه‌سوتێنرێن و بخرێنه‌ ژێرگڵه‌وه‌ بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ ته‌ڵبه‌ندی سنووری زبڵخانه‌كه‌مان كردوه‌، به‌ڵام ده‌بوا له‌سه‌رتاوه‌ نه‌گه‌یشتابایه‌ ئه‌مڕۆ كارگه‌كه‌ دروستبكرایه‌.
 
PUKmedia