تریش ده‌كات كه رۆڵی هه‌بوه له‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت نه‌یتوانیوه گره‌نتی‌و دڵنیایی بدات به‌هاوڵاتیان‌و گه‌شه بكات، ئه‌و وتی “بۆ نمونه كه هاوڵاتیان ده‌چنه كه‌رتی گشتی، ئیش بكه‌ن‌و ئیش نه‌كه‌ن موچه‌كه‌یان ده‌بێت، مۆڵه‌تیان ده‌بێت، موچه‌كه‌یان به‌پێی ساڵی خزمه‌ت زیاد ده‌كات، ئیمتیازاتیان ده‌بێت، خانه‌نشینییان ده‌بێت، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌مانه‌ی نییه”.
وتیشی “به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌بونی پلانێك بۆ گه‌شه كردنی كه‌رتی تایبه‌ت، وایكردوه كه هه‌میشه كه‌رتی تایبه‌ت ببێته پاشكۆ بۆ كه‌رتی گشتی، له‌كاتێكدا كه كه‌رتی تایبه‌ت بوه پاشكۆی كه‌رتی گشتی‌و نه‌بوه ركه‌به‌ری، ئه‌وا كه‌رتی تایبه‌ت ده‌پوكێته‌وه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌رتی تایبه‌ت بوه به‌پاشكۆ بۆ كه‌رتی گشتی‌و ناتوانێت‌و نه‌یتوانیوه‌و ناشتوانێت‌و ناشیه‌ڵن ببێته ركه‌به‌ری”.
ناوبراو جه‌غت له‌وه‌ش ده‌كات كه چۆنیه‌تی داڕشتنی سیاسه‌تی ئابوری له‌عێراقدا زۆر یارمه‌تیده‌رتره بۆ كه‌رتی تایبه‌ت به‌راورد به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه یاسای وه‌به‌رهێنانی ژماره 13ی عێراقی بۆ كاتێكی دیاریكراو دانراوه‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق نییه‌و كار بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌كرێت، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید وتی “له‌عێراقدا سیاسه‌تی دراویی بانكی ناوه‌ندی دایده‌ڕژێت، سیاسه‌تی دارایی هه‌میشه له‌به‌غدا له‌لایه‌ن دو وه‌زاره‌ته‌وه داده‌ڕێژرێت كه پلاندانان‌و دارایین.
وه‌زاره‌تی پلاندانان داتا‌و ئاماری لایه‌و پێشبینیه‌كان ده‌كات‌و ئامانج دیاری ده‌كات دارایش جێبه‌جێی ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر ئه‌م ئه‌ركه دراوه به‌وه‌زاره‌تی نه‌وت، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین كه‌موكوڕییه”.
وتیشی “ئێستا له‌كوردستان وه‌زاره‌تی نه‌وت‌و سامانه سروشتیه‌كان شوێنی هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی گرتوه‌ته‌وه، وه‌ك حكومه‌تێك وایه له‌ناو وه‌زاره‌تێكدا، واته حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندایه، چونكه وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پاره‌ی نه‌داتێ ناتوانێت كاره‌با دابین بكات، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پاره‌ی نه‌داتێ هیچی پێناكرێ، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پاره‌ی نه‌داتێ شكست ده‌هێنێت.
بۆیه هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بون به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا”.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌غت له‌وه‌ش ده‌كات كه هیچ وه‌به‌رهێنێك پاره‌كانی به‌شی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی ناكات، وه‌به‌رهێنه هه‌ره گه‌وره‌كانی كوردستانیش ئه‌و پارانه‌ی هه‌یانه به‌شی خه‌ونه‌كانیان ناكات بۆیه ناچارن به‌پاره‌ی خه‌ڵك وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌و وتی “بانك ناوه‌ندێكه بۆ وه‌به‌رهێنان كردن، بانك نێوانگیرێكه له‌نێوانی دو گروپدا، گروپی خاوه‌ن پاره‌ی زۆر، له‌گه‌ڵ گروپی خاوه‌نی كورتهێنانی دارایی، نێوه‌ندگرێكه له‌نێوانی ئه‌وانه‌ی پاره‌ی زیاده‌یان هه‌یه‌و له‌بانكدا دایده‌نێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پاره‌ی ته‌واویان نییه‌و به‌قه‌رز وه‌ریده‌گرن‌و ده‌یخه‌نه وه‌به‌رهێنانه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌رسێكیان قازانج ده‌كه‌ن، خاوه‌ن پاره‌كه سوود وه‌رده‌گرێت، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه پڕۆژه‌ی پێده‌كات‌و بانكه‌كه‌ش كه نێوانگره قازانجی خۆی ده‌كات، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكرنه‌وه‌ی بێكاری ده‌بێت‌و هه‌موو لایه‌ك سوودی لێده‌بینن”.
وتیشی “به‌ڵام ئێمه ئه‌و نێوه‌ندگیره مادیه‌مان نییه له‌كوردستان، بۆ نمونه من ئاگادارم یه‌كێك وه‌به‌رهێنه‌رێكی كوردستان 850 ملیۆن دۆلاری له‌بانكه بیانییه‌كان وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر ئێمه بانكێكی وامان هه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت، بۆ نمونه ئێستا ساڵانه بانكی سی ئی ئای عێراقی 81 ملیار دیناره ته‌نها سوود وه‌رده‌گرێت، باشه ئه‌مه بانكێكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریبگرێت ده‌زانن چه‌ند سوودو خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ناوبراو جه‌غت له‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌نها فاكته‌رێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌رتی تایبه‌ت بێت به‌راورد به‌عێراق ئه‌و سه‌قاگیرییه كه كوردستانی تێدایه‌و عێراق نائارام‌و ناسه‌قامگیره، ئه‌و وتی “به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه ئه‌و دڵنیایی‌و متمانه‌یه به‌خاوه‌نكارانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق ببه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان بهێننه كوردستان‌و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌م سه‌رمایه زۆره‌ی ئه‌وان روه‌و وڵاتانی كه‌نداوو ئورودون‌و لوبنان رۆشتووه”.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید پێشیوایه كه له‌كاتێكدا له‌عێراقدا جۆرێك له‌دامه‌زراوه هه‌یه هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات، له‌هه‌رێمی كوردستاندا حزب قۆرغی كاری ئابوری‌و بازرگانی كردوه، ئه‌و وتی “له‌عێراقیشدا حزبه باڵاده‌سته‌كانی شیعه به‌هه‌مانشێوه‌ی كوردستان كۆمپانیایان دامه‌زراندوه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكیش هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران‌و كه‌رتی تایبه‌ت”.
وتیشی “له‌كوردستان وه‌به‌رهێنان له‌نه‌وتدا باجی نییه، به‌ڵام له‌عێراقدا باجی قازانجی هه‌یه”.
ئه‌و جه‌غت له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌هه‌موو دنیادا ئه‌گه‌ر ئابوری له‌خزمه‌ت سیاسه‌تدا بو هه‌ردوكیان ده‌پوكێنه‌وه، سیاسه‌ته‌كه ده‌بێته دیكتاتۆر‌و ئابورییه‌كه‌ش ده‌پوكێته‌وه، ئه‌و وتی “ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیش چوه خزمه‌تی ئابورییه‌وه، ئه‌وا سیاسه‌ت گه‌شه ده‌كا‌و ئابوریش ئابورییه‌كی پڕ به‌رهه‌م‌و خزمه‌تگوزار ده‌رده‌چێت”.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه باشترین كار بۆ به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه‌یه حزب ده‌ستوه‌رنه‌داته بازاڕه‌وه، ئه‌و وتی “بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز بێت‌و گه‌شه بكات، پێویسته حزب جومگه‌كانی ئابوری كۆنترۆڵ نه‌كات، حزب بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یاسا‌و رێنمایی ئابوری ده‌رنه‌كات، حزب نه‌بێته به‌ربه‌ستی هه‌مو شتێك، حزب سیاسه‌ت بكات، ئیداره‌ی سیاسه‌ت بكات‌و نه‌بێته بازرگان”.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی