به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌ن باس له‌وه‌ده‌كرێت، ئه‌گه‌ربێت و هه‌رێم له‌و واده‌یه‌ی ئاشكرایكردوه ڕیفراندۆم به‌ڕێوه‌ببات ئه‌وا به‌غدا موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش ده‌بڕێت كه سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراقن له‌هه‌رێم، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ڕونكردنه‌وه ده‌دات و هاوكات هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بهSNNی ڕاگه‌یاند، “دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عیراق ڕه‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی ڕاناگرێت و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر موچه‌كانیان نابێت”.
ڕاشیگه‌یاند، “به‌غدا دوایین زانیاری له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتوه كه ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه له‌عیراق”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئه‌وه‌شی وت:”سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێم زانیاری ته‌واوی هه‌یه كه‌ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ جیابونه‌وه‌ی هه‌رێم نییه له‌عیراق، بۆیه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق له‌هه‌رێم دوای ڕیفراندۆمیش گرفتی نابێت”.