لەسەروبەندی ئاڵۆزییەكانی ناوچەی كەنداو، نرخی نەوت بەشێوەیەكی خێرا دابەزین تۆمار دەكات، ئەوەش پێچەوانەی پێشبینییەكان بوو بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت.
میدیاكان باس لەوەدەكەن، ئەمریكا ڕێژەیەكی زۆر سووتەمەنی خستۆتە بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش لەسەروبەندی كێشەو ناكۆكییەكانی وڵاتانی كەنداوە لەنێوان خۆیان، ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر نرخی نەوت و بەرەو دابەزینی بردووە.
تەنها لەدوێنێوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی (%4) دابەزینی تۆمار كردووە، بەشێوەیەك گەیشتۆتە نزمترین نرخی لەوەتەی چەند مانگی رابردوودا.
ئەمەو دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (48.06) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (45.72) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.