بۆ یەکەمجار وزەی پاک دەهێندرێتە کوردستان


بۆزیاتر گرنگیدان بەژینگەی کوردستان و پاراستنی هەوا لەپیسبون بەدوکەڵی سوتەمەنی کۆمپانیایەک پرۆژەی وزەی پاک دەهێنێتە سلێمانی و داواش دەکات حکومەت و هاوڵاتیان پشتیوانیانبن بۆ پاراستنی هەوا و ژینگەیەکی تەندروست بۆ نەوەکانمان.

بەرهەم جەمال عبدولڵا سەرپەرشتیاری گروپی کۆمپانیای دۆست بۆ تەکنەلۆژیا لەچاو پێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی ئەو پرۆژەیەی کاری لەسەر دەکەن بۆ پاراستنی ژینگە وتی” ئەم پرۆژەیەی ئێمە دەستمان پێکردووە پرۆژەی وزەی پاکە کە جیاوازە لەو وزانەی دروستدەکرێت لە نەوت و بەنزین و گاز، ئەم وزەیەی ئیمە هاوڕێی ژینگەیە”

لەبارەی ئەو وزەیە چۆن بەکاردێت وە بۆچی بەکاردێت ڕایگەیاند” ئەم وزەیە لە سێ بەشدا خۆی دەبینێتەوە یەکەم پاککردنەوەی مەکینەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کەبانزینی خراپیان بەکارهێناوەو و کاربۆنێکی زۆر کۆبۆتەوە کەبۆتە هۆی نەهێشتنی کێشی ئۆتۆمبێلەکە و بانزین بەتەڕی فڕێدەدات دەر، بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئێمە لەئێستادا لەماوەی ٤٠ خولەکدا چارەسەری دەکەین، وە ئامێری دووەمان ئەوەیە کەدەمانەوێت بتوانین ئەو کێشە گەورەیە چارەسەر بکەین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە گازانەی کە لەکاتی ڕۆشتندا دوکەڵێکی زۆر فڕێ دەدەنە دەرەوە لەڕێگەی ئامێرێکەوە کەببەسرێت لێیان و بەردەوام کوالێتی گازەکە بەرز دەکاتەوەو دوکەڵی رەش نامێنێت و کێشی ئۆتۆمبێلەکەش زیاد دەکات، وە بەشی سێیەمان ئەوەیە کەدەمانەوێت بتوانین مۆلیدەی گەڕەکەکانیش کەهۆکاری سەرەکین بۆ پیسکردنی ژینگە ئامێرێکی تایبەتیان بۆ دروست بکەین لەتەنیشت مۆلیدەکەوە لەدوای ٥ خولەک کارکردن ئەو ئامێرە خۆی گازێک دروست دەکاتەوە کەکوالێتی گازەکە بەرزدەکاتەوە ئامێرەکەی ئێمە غازێک دروست دەکات ئۆکسی هایترۆجین کەدەچێتەوە ناو بزوێنەرەکە لەکوالێتی ئەوگازە بەرز دەکاتەوە کەخۆی بەکاری دەهێنێت وەلەو کاتەدا بەشێک لەگازەکەش دەگرێتەوە چونگە ئێمە غازێکی سوتانمان کردۆتەوە ناوخۆی کەدەسوتێت ئەو غازەش لەڕێگەی ئاوەوە دروستی دەکەین وە ئامێرەکە لەڕێگەی ئاوەوە گاردەکات و ئێمە خۆمان ئاوی ئامێرەکان بەبێ بەرامبەر دابینی دەکەین”

لەبارەی دەست بەکاربونیان لەئێستادا دەڵێت” یەکەم ئامێرمان تەواوبووەو کەوتۆتە بواری جێ بەجێکردنەوە بۆ پاککردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل وە پلانمان هەیە کارەکانمان زیاترکەین بەڵام لەبەر ئەوەی پێویستمان بە بودجەی زۆرە وە لەم دەستپێکەشدا خۆشبەختانە ڕێکخراوی UNDP بەهاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی و هەولێر لەماوەی ٥ مانگی تردا ئەوەی دەمانویست بەیەک ساڵی تربیکەین تەواوی دەکەین، ئەوەش بەبڵاوکردنەوەی ١٠ ئامێر لەقەزاو ناحیەکان و دەست بەکاربونیان لەشاری سلیمانی و پاشان بۆ تەواوی کوردستان و عێراق بڵاودەبینەوە”

لەبارەی دەرفەتی کارەوە لەم پرۆژەیەدا بەرهەم ئاماژە بەوەدەکات” ئەم ئامێرە دەبێت دووکەس بەڕێوەی بەرێت کەبەکارهێنانی زۆر ئاسانە ئەوکەسانە بەئاسانی فێر دەبن وەئەرکی ئەوکەسەی لەسەر ئامێرەکەیە دەبێت پاک ڕایگرێت و بەلەسەرخۆی ئامێرەکە لەئۆتۆمبێلەکە ببەستێت پاشان لەماوەی ٤٠ خولەکدا ئامێرەکە کاری خۆی دەکات وە ئێمە دەرفەتی کارکردن دەدەین بەتەواوی ئەوکەسانەی کەبێکارن یان ئاوارەکانیش بەشێک دەبن لەوەی بتوانن سود لەودەرفەتە ببینن”

لەبارەی بڕی تێچون پاککردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند” بڕی تێچونەکەی زۆرکەمە بۆ هەر شەش مانگ جارێک دەبێت کە بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک ٢٠ هەزار دینارە وە ئۆتۆمبێلی مام ناوەدن ٢٥ هەزار دینارە بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە ٣٠ هەزار دینارە وە هەرکاتێک حکومەت لەم کارەی ئێمە تێگەشت کەچەند سودی دەبێت و کردی بە ئیجباری وەک تندوتۆڵی بەکاری هێنا خۆیان دەتوانن نرخیش دیاری بکەن وە ئێمەش بەپێی کارەکەمان گۆڕانکاری لەنرخدا دەکەین و داشکاندنمان دەبێت و نرخی جیاوازمان دەبێت بەڵام لەسەرەتاوە بەم شێوەیە کاردەکەین ، وە ئەوکەسانەی ئەم کارەیان کردووە ئێستا زۆر ڕازین لە ئۆتۆمبێلەکانیان کەزۆر دڵخۆشن بەوەی کێشی سەیارەکەیان زیادی کردووە وە بانزین وڕۆن کەمتر خەرج دەکات لەهەموشی گرنگتر ژینگەش دەپارێزێت بۆیە ئێمە دەمانەوێت زۆرترین ئۆتۆمبێل پاک بکەینەوە بۆ ئەوەی ژینگە زیاتر پاک بێتەوە”

لەبارەی دروستکردنی ئەو ئامێرانەوە دەڵێت” ئەو ئامێرانە لەوڵاتانی دیکە هەیە کاری پێدەکرێت بەڵام ئەوان بەرهەمەکانیان والێکردووە کەدەبێت بەردەوام بۆ مادەی کارپێکردنەکەی تەنها لەخۆیان بکڕدرێتەوە بەڵام ئیمە وەک ستافی خۆمان بەتایبەتی جۆرە ئامێرێکام دیزاینکردووە کەخۆمان دروستی دەکەین وە دەتوانین شیوازەکانی گۆڕانکاری تێدابکرێت، لەئێستادا ئامێرێک بۆ تەنها ئۆتۆمبێلێک بەکار دەهێنین دەتوانین وابکەین ئامێرێک بۆ چەند ئۆتۆمبێلێک کارپێبکەین، وەئەگەر حکومەت شوێنێکام بۆ دابین بکات ئەوا دەتوانین بەردەوام ئامێر دروست بکەین و دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنین”

لەبارەی پرۆژەکەیاناوە ئایە لایەنە پەیوەندی دارەکانیان ئاگادار کردۆتەوە وتی” ئێمە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی دانیشتین ئەوان نوسراویان ناردووە بۆ ئەولایەنانەی بەرپرسن لە پاراستنی ژینگە وە خۆشبەختانە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی داوایکردووە کە دانیشتمان لەگەڵدا بکەن و پرۆژەکەیان بۆ ڕونکەینەوە”.
لەبارەی بەردوامبونی پرۆژەکەیانەوە کەئایە بەردەوام دەبن یان نا ئەگەر حکومەت هاوکاریان نەبێت ڕایدەگەیەنێت” ئێمە تائێستا حکومەتمان لەگەڵدا نیە دەستمان پێکردووە سەرنجی زۆر لایەنمان بۆپرۆژەکە ڕاکێشاوە وەلەڕێگەی ژووری بازرگانی هەولێرەوە بەهاوکاری UNDP بەخۆشاحاڵیەوە کارەکانمان باش دەڕوان بەڕیوە”

لەبارەی کارکردن بەم سیستمە لە جیهاندا دەڵێت” لەکۆتای ساڵەکانی 1800 وە ئەم یرۆکەی شیکردنەوەی ئاو هەبووە کە زانایەکە باناوی براون کە لەزۆرشوێن ئەم ئۆکسی هایدرۆجینە پێی دەوترێن براون گاز بەڵام ئەوکات پێشکەوتنەکان کەمبو نەگەشتبونە ئەوەی کە بتواندرێت بەئامێرێکی بچوک زۆری ئەو گازەت دەست کەوێت بەلام ئێستا بەئامێرەکانمان ئەو غازە دروست دەکەین و دەیسوتێنین وادەکات غازی مەترسی دار نەیەتە دەر”.