ژووری بازرگانی: لەوەرگرتنی گەنم غەدر لە جوتیارانی سلێمانی کراوە

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوادەکات لەسەر ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی کوردستان
کۆبونەوە لەگەڵ بەغداد بکرێت و کێشەکە چارەسەر بکرێت
.


 

وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری
کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند” بۆئەمساڵ
حکومەتی عێراقی غەدری لە کوردستان کردووە لەو ناوەندەشدا شاری سلێمانی زەرەرمەندی یەکەمە


 

وتیشی” حکومەتی
عێراقی لەوکاتەوەی گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە تاپارساڵ ڕێژەی ھەرێمی کوردستان ٩١٥ ھەزار
تەن بووە ئەمساڵ کردویەتی بە ٤٤٢ ھەزار تەن کە غەدرێکە لەکوردستان کراوە وەلەناو کوردستانیش
غەدرێک لە سلێمانی کراوە لەکاتێکدا ساڵانە سلێمانی ٧٠٠ ھەزار تەن بەرھەم دێنێت بەڵام
بڕی ١١٥ ھەزار تەنیان بۆنوسیوە لەکاتێکدا دھۆک بەرھەمەکەی ٢٠٠ ھەزار تەنە ١٧٥ ھەزار
تەنی بۆ نوسراوە کەسلێمانی ڕوبەری چێندراوی بە چوار ھێندە لەدھۆک زۆرترە


 

ڕاوێژکارەکەی ژووری
بازرگانی ڕاشیگەیاند” ئێمە داوا دەکەین شاندێک بچێت بۆ بەغداد ڕوبەڕوی حکومەتی
عێراقی دانیشێت داوای بەشی خۆمان بکەین بەیەکسانی ئێمە بەپێی توێژینەوەی زانستی قسەیان
لەگەڵ دەکەین لەسەر ڕوبەری چێندراو وە بەرھەمی ھەر دۆنمێک، بەوتوێژینەوەیە بۆ حکومەتی
عێراق دەردەکەوێت بەشی بەرھەم ھێنانی کوردستان چەندە بەوپێیە بۆمان دابنێن ڕازین


 

ساڵانە حکومەتی عێراقی
گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە کە بەپێی پلەی گەنمەکە نرخ بۆ ھەر تەنێک دیاری کراوە
.