دراوی بیتکۆین چێیە ؟


بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌ ده‌شێ له‌گه‌ڵ دراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو دۆلار و یۆرۆ و یه‌ن و دینار و لیره‌ به‌راوورد بكرێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى گه‌وره‌ له‌وانه‌ ئه‌م دراوه‌ دراوێكى ئه‌لكترۆنیه‌ و ته‌نیا له‌ تۆڕى ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه‌ و ئاڵووێرى پێ ده‌كرێ . جیاوازیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ بیتكۆین هیچ هه‌بوونێكى فیزیكى نیه‌ و هیچ دامه‌زراوه‌ و ده‌وڵه‌ت و بانقێك پاڵپشتى ناكا ، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دراوێكى تر بۆكڕین و بازاڕكردن و گۆڕینه‌وه‌ له‌ رێى ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌كار دێ .

كڕین و فرۆشتن و ئاڵو وێر :
هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ تۆڕى ئینته‌رنێت بازاڕ ده‌كه‌ن ده‌توانن ئیمیڵى خۆیان و بڕى پاره‌كه‌یان ( بیتكۆنه‌كانیان ) بنێرن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ كه‌ل و په‌لى لێ ده‌كڕن و دواى پێكهاتن به‌ كۆدێك دراوه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو جانتاى به‌رامبه‌ر ، به‌ بێ ئه‌وه‌ى نێوه‌ند گیر و ده‌ڵاڵ و بانق ته‌ده‌خول له‌ مامه‌ڵه‌ و ئاڵوێره‌كان بكا ، پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته‌ .

بیتكوین هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كى پێ ئه‌نجام ده‌درێ له‌ كڕینى پشك و كۆمپانیا و زه‌وى ته‌لار و ئتۆمبێل و جل و به‌رگ و پێلاوه‌وه‌ تا مه‌وادى هۆشبه‌ر .

بیتكوین وورده‌شى هه‌یه‌ له‌وانه‌ میلى بیتكوین و میكرۆبیتكوین .
كڕیار و فرۆشیارانى تۆڕى ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر بازاڕیان بۆ په‌یدا نه‌بوو وا یه‌ك ئۆپشنى تریان له‌به‌رده‌سته‌ ، ئه‌ویش گۆڕینه‌وه‌ى بیتكوینه‌ به‌ پاره‌ى ئاساییى وه‌كو دۆلار و تمه‌ن و درهه‌م و جونیه .

خراپى به‌كارهێنانى بیتكوین له‌ زێده‌ خه‌رجى كاره‌بادایه‌ .. بۆ نموونه‌ له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا بایى 3 ترلێون و 925 ملیار 862 ملێون دۆلار مامه‌ڵه‌ به‌ بیتكوینه‌وه‌ كراوه‌ ، ئه‌مه‌ بڕێكى زۆره‌ به‌ڵام تێچوونى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ شه‌و رۆژى رابردوودا 11388578 گێگا هاش / چركه‌ بووه‌ .

سه‌رجه‌مى مامه‌ڵه‌كان به‌كارتى رادێون ڤیدێوكارد جێبه‌جێ ده‌بێ ، هه‌ر چركه‌یه‌ك پێویستى به‌ 402 مێگاهاشه‌ و ئه‌مه‌ش تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى له‌و ووڵاتانه‌ى كاره‌بایان گرانه‌ .

هیچ كۆینێ ناتواندرێت كۆپی بكرێت یان دەبڵ جار خەرج بكرێ جۆرە جزدانێكی تایبەتی هەیە وەك جزدانی پارەی ڕاستی وایە و بتكۆین خەزن دەكا وە هەروەها بەكار دێت بۆ ناردنو هاتنی بیت كۆین و وە ئەو جزدانە هەر یەكەو ناونیشانێكی جیاوازی هەیە.

هەركاتێ مامەڵەی بتكۆین ڕوو بدات ئەوا لە بلۆك چەین ڕیكۆرد دەبێ وە ئەو مامەڵانە پشت ڕاست و چێك دەكرێتەوە .. جۆرە تەشفیرێك بەكار هێندراوە كە زۆر ئەستەمە هەر كەسێ بیەوێت خەرجی لە جزدانی كەسێكی دیکە دەربهێنێ .!

 نرخی یەك بیتکۆین یەکسانە بە 2.661دۆلار 
1 BTC=$2.661.41

ئا: ئەردەوان ئارۆن