خاوەن دووکانەکانی فرۆشتنی باڵنده له گه‌ڕه‌كى سابونكه‌رانى شارى سلێمانى ده‌ڵێن “بازاڕى كڕین و فرۆشتنى باڵنده گه‌رمه”.
ئه‌و كه‌سانه‌شى كه باڵنده به‌خێو ده‌كه‌ن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “باڵنده بوونەوەرێکی جوانه وه‌ك خولیا و ئاره‌زوویه‌ك به‌خێوى ده‌كه‌ین و برێكى زۆر پاره ده‌ده‌ن به باڵنده‌ى جوان و سه‌رنجڕاكێش”.
باقى محەمه‌د عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌نى 47 ساڵه ماوه‌ى 8 ساڵه دووكانى باڵنده‌ى هه‌یه و كڕین و فرۆشتن به باڵنده‌كان ده‌كات وه‌ك خۆشى ده‌ڵێت “هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیا و ئاره‌زووى باڵنده‌ى هه‌بووه”.
ناوبراو کە دووكانه‌كه‌ى له گه‌ڕه‌كى سابونكهرانی شارى سلێمانیە و له دووكانه‌كه‌یدا چه‌ندین جۆر باڵنده‌ى هه‌یه وتى: “هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زم كردووه دووكانێك دابنێم و كڕین و فرۆشتن به باڵنده و تهیرهوه بكه‌م، له‌و ماوه‌یه‌شدا توانیوومه به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت به هۆى كاره‌كه‌مه‌وه بژێوى ژیانم په‌یدا بكه‌م”.
وتیشى: “له دووكانهكهمدا هه‌موو جۆره باڵنده و ته‌یرێك هه‌یه و هه‌موو جۆرێكیش ده‌كڕم و ده‌فرۆشم، وه‌ك خۆشم بزانم داواكارى چى جۆره باڵنده‌یه‌ك زۆربێت ئه‌وه جۆرە ده‌هێنمه دووكانهكهمهوه”.
له رووى نرخى باڵنده‌كانه‌وه ئه‌و وتى: “نرخى باڵنده و ته‌یره‌كان جیاوازه هه‌ندێك كاتیش نرخیان به‌رزه و هه‌ندێك کاتی تریش نرخه‌كانیان داده‌به‌زێت، به‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا نرخى باڵنده‌ى كه‌نارى زۆر گران بوو كه یه‌ك جووت له جۆرى كشمیشى ده‌چوویه دوو ملیۆن دینارى عێراقى به‌ڵام له ئێستادا به سه‌د هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها له‌جۆرى فنس به 200 دۆلارى ئه‌مریكى ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو 700 دۆلارى ئه‌مریكى ئه‌و جۆره جۆرێكى زۆر جوان و گران بههایە كه كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاتر ده‌یكڕن”.
ئه‌و ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد “به‌رزترین نرخى باڵنده له ئێستادا توتی قسه‌كه‌ره كه نرخه‌كه‌ى له 800 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو هەزارو 700 دۆلار كه ئه‌ویش جوانترینیانه”.
ئه‌و خاوه‌ن دووكانه راشیگه‌یاند “خه‌ڵكى شارى سلێمانى له ئێستادا روویان كردوه‌ته‌وه كڕینی فنس كه به زۆرى لاى ئێمه وه‌ك دووكانه‌كان زۆر ده‌فرۆشرێت، رۆژانه‌ش كڕیارى زیاد ده‌كات”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له ئێستادا هاووڵاتییان باڵنده ده‌كڕن و كاریگه‌رى قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر ئه‌وان، باقى محه‌مه‌د گوتى: “هاووڵاتییان به بێ جیاوازى رۆژانه زۆر سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و باڵنده ده‌كڕن، ده‌توانم بڵێم بازاڕى باڵنده‌كان گه‌رمه، به‌ڵام به راده‌یه‌كى كه‌م قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئێمه”.
هه‌روه‌ها توانا ئه‌بو به‌كر ته‌مه‌نى 40 ساڵه ئه‌و ماوه‌ى 5 ساڵه له دووكانه‌كه‌یدا كارى كڕین و فرۆشتنى باڵنده‌كان ده‌كات، ئه‌و کە له دووكانه‌كه‌یدا زیاتر له 20 جۆر باڵنده و ته‌یرى هه‌بوو دەڵێت: “له منداڵیه‌وه زۆر خولیام باڵنده و ته‌یر بوو هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌خێوم ده‌كردن، به‌ڵام پێم باش بوو كه دووكانێك دابنێم، بۆیه ئه‌وا ماوه‌ى 5 ساڵه ئه‌و دووكانه‌م داناوه و له ئێستاشدا زیاتر له 20 جۆر باڵنده‌م هه‌یه”.
وتیشى: “جۆره‌كان بریتین له فنسى بچووك و گه‌وره هه‌روه‌ها تهیرولحوبى بچووك و گه‌وره و تهیرولحوبى ئینگلیزى و تهیورلحوبى هۆڵەندى و هه‌روه‌ها كه‌نارى به سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه، چه‌ندین جۆرى تر”.
ئه‌و باسى نرخه‌كانى كرد و وتى: “نرخى سه‌رجه‌م باڵنده‌كان جیاوازن به‌وه‌ى له 15 هه‌زار دینار ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 100 دۆلار و هه‌روه‌ها باڵنده‌ى ترمان هه‌یه كه زۆر گرانه كه نرخه‌كه‌ى له 800 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو هەزارو 500 دۆلار كه ئه‌وانه جۆرى توتیان پێ ده‌ڵێن كه ئه‌ویش كه‌سە ده‌وڵه‌مه‌ندەکان ده‌یانكڕن”.
شكار بورهان ته‌مه‌نى 24 ساڵه ماوه‌ى 5 ساڵه له ماڵى خۆیان باڵنده به‌خێو ده‌كات، هه‌روه‌ها كارى كڕین و فرۆشتن به باڵندهوە ده‌كات ئه‌و وتى: “هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زم له باڵنده بووه زۆر خولیام هه‌بووه به‌خێویان بكه‌م بۆیه ئێستا چه‌ند جۆرێكم هه‌یه له ماڵه‌وه كه به‌خێویان ده‌كه‌م”.