هەڵبژاردنی بەریتانیا؛ بۆچی بازاڕەکان دەخوازن پارێزگارەکان زۆرینەبن

لەگەڵ نزیکبوونەوی
هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا، تادێت کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان و سێکتەرە ئابورییەکانی
ئەو وڵاتە زیاتر دەبێ
.


 

سەرکەوتنی هەریەک
لە پارتەکانی پارێزگاران و کرێکاران، هاوسەنگییەکی جیاواز بۆ ئابووری ئەو وڵاتە دروستدەکەن
.


 

شارەزایانی ئابووری
ئەو وڵاتە مەترسیی ئەوەیان هەیە هیچ کام لەو دوو هێزە نەتوانن زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبێنن،
بەمەش پەرلەمانێکی هەڵواسراویان دەبێت و زۆربەی ئیشوکار و بڕیارەکان پەکیان دەکەوێت
و بەڕێناکرێن
.


 

هاوکات سەرکەوتنی
پارتی پارێزگاران و بەدەستهێنانی زۆرینەی رەها، پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا  لە یەکێتی ئەوروپا خێراتر دەکات و بەهای پاوەند
لە هەر هەڕەشەیەک دەپارێزێت
.