پسپۆرێكی ئابووریی رایدهگهێنێت پێویسته حكوومه‌تی عێراق هانی كۆمپانیا جیهانییه‌كان بدات بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی پیشه‌سازی له عێراق،،
ئه‌وه‌یش له رێگه‌ی ئاسانكاریكردن بۆیان و لابردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانیان له‌به‌رده‌میان چونكه به گووته‌ی ئه‌و پسپۆره، ئه‌مه ده‌بێته هۆی چالاكبوونی ئابووریی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هاوكات ده‌بێته پاڵپشتیش بۆ پیشه‌سازی خۆماڵی له‌لایه‌نی گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌زایی به‌تایبه‌ت له بواری هونه‌ری و ته‌كنه‌لۆژیا .
سالم داینی به ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی پیشه‌سازی له پارێزگاكانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی جیهان تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاڵا و كهلووپهلانهی كه عێراق پێویستی پێان هه‌یه و سوودی گه‌وه‌ری بۆ عێراق هه‌یه له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی هاووڵاتییان . هاوكات ده‌بێته