خەرجی ساڵانەی چارەسەری شێرپەنجە ١١٠ ملیار دۆلارە

پەیمانگای “كۆينيليس AMS، تایبەت بە پشکنین و سیاسەتی دڵنیایی تەندروستی لە جیهان لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە خەرجی ساڵانەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهان زیاتر لە ١١٠ ملیار دۆلارە. 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە خەرجی دەرمانی یارمەتیدەر و چارسەریی نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١٢، ٩١ ملیار دۆلار بووە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٦ ئەو بڕە گەیشتووەتەوە، ١١٣ ملیار دۆلار.

هەر بەپێی راپۆرتەکە لەسەدا ٤٦ی کۆی ئەو خەرجییانە لەلایەن ئەمریکاوە خەرج کراوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو خەرجی دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە بەراورد بە پێنج ساڵی پێشووتری زیادی کردووە، بەجۆرێک کە خەرجی دەرمان لە ساڵانی ٢٠٠٦ تاکو٢٠١١، ٤.٩ زیاد کرابوو، بەڵام لە ساڵانی ٢٠١١ تاکو ٢٠١٦ بۆ ٨.٧ لەسەد زیاد کراوە.